هه‌رگیز به‌ گه‌ده‌ی به‌تاڵ ئه‌م 9 كاره‌ مه‌كه‌

هەمەڕەنگ :: 16/05/2019‌ :: 1900‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكه‌ین، كاریگه‌ریی ئه‌رێنی یان نه‌رێنییان له‌سه‌ر ژیانمان هه‌یه‌. برسێتیش یه‌كێكه‌ له‌و حاڵه‌تانه‌ی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه‌ و واباشه‌ كاتێك مرۆڤ گه‌ده‌ی به‌تاڵه‌، خۆی له‌ هه‌ندێك كار و چالاكی به‌دوور بگرێت، بۆ نمونه‌:

1. ده‌رمان به‌ گه‌ده‌ی به‌تاڵ مه‌خۆ مه‌گه‌ر ده‌رمانه‌كه‌ خۆی به‌ناشتا بخورێت. به‌پێچه‌وانه‌وه‌، كارایی ده‌رمانه‌كه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌ و زیان به‌ ئه‌ندامه‌كانی هه‌ناو ده‌گه‌یه‌نێت.

2. چا و قاوه‌ مه‌خۆره‌وه،‌ چونكه‌ ئه‌و خواردنه‌وانه‌ له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ زیاد ده‌كه‌ن. خۆراك یان شیر له‌گه‌ڵ چاكه‌دا بخۆره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكه‌كه‌ كه‌مبكاته‌وه‌.

3. مه‌ی مه‌خۆره‌وه‌، چونكه‌ خواردنه‌وه‌ی مه‌ی به‌ گه‌ده‌ی به‌تاڵ واده‌كات كاریگه‌ریی مه‌یه‌كه‌ زۆر به‌خێرایی ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناچار بوویت ئه‌وا له‌و خواردنه‌وانه‌ بخۆره‌وه‌ كه‌ كاریگه‌رییه‌كه‌یان دره‌نگ ده‌رده‌كه‌وێت یاخود بڕێك خواردنی له‌گه‌ڵدا بخۆ.

4. بنێشت مه‌خۆ، چونكه‌ ترشه‌ڵۆك زیاد ده‌كات و ئه‌وه‌ش زیان به‌ ناوپۆشی گه‌ده‌ ده‌گه‌یه‌نێت. خواردنی به‌رده‌وامی بنێشت به‌ گه‌ده‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌هۆی هه‌وكردن له‌ جۆگه‌ی هه‌رسدا.

5. كاتێك گه‌ده‌ت به‌تاڵه‌ و برسیته‌، مه‌چۆره‌ جێگه‌وه،‌ چونكه‌ خه‌وت لێ تێكده‌چێت و بۆ رۆژی دوایی برسێتییه‌كه‌ت زۆر زیاتر ده‌بێت.

6. كاتێك گه‌ده‌ت به‌تاڵه‌ وه‌رزش مه‌كه‌ هه‌رچه‌نده‌ بڕێكی زۆر وزه‌ سه‌رف ده‌كه‌یت. لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ وه‌رزش كردن به‌ گه‌ده‌ی به‌تاڵ چه‌وری ناتوێنێته‌وه‌، به‌ڵكو ماسولكه‌ ده‌توێنێته‌وه‌. 

7. مه‌چۆ بۆ بازاڕ، چونكه‌ بازاڕكردن به‌ گه‌ده‌ی به‌تاڵ واده‌كات بڕێكی زۆر خوارده‌مه‌نی و كاڵای تر بكڕیت، چونكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ریخستووه‌ برسێتی واده‌كات بۆ هه‌ستكردن به‌ تێربوون شت بكڕیت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆراكیش نه‌بێت.

8. شه‌ربه‌تی مزره‌مه‌نی مه‌خۆره‌وه‌. كاتێك گه‌ده‌ت به‌تاڵه‌ شه‌ربه‌ته‌ مزره‌كان به‌هۆی ترشه‌ڵۆكیانه‌وه‌ كۆئه‌ندامی هه‌رس تێك ده‌ده‌ن و ده‌بنه هۆی هه‌وكردن، به‌ڵام ده‌توانیت ئاوی پرته‌قاڵ به‌قه‌د خۆی له‌گه‌ڵ ئاوی خواردنه‌وه‌دا تێكه‌ڵ بكه‌یت ئینجا بیخۆیته‌وه‌ به‌و كاره‌ش ترشییه‌كه‌ی كه‌مده‌كه‌یته‌وه‌.

9. مشتومڕ مه‌كه،‌ چونكه‌ برسێتی واده‌كات تووڕه‌ ببیت و نه‌توانیت خۆت كۆنترۆڵ بكه‌یت. 

و: س ر 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure