رێگه‌یه‌كی كۆنی كۆرییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری ره‌شیی ژێر چاو

هەمەڕەنگ :: 16/05/2019‌ :: 1058‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
هیچ ژنێك نییە حه‌ز به‌ چرچبوون و ئاوسانی ژێرچاو و ره‌شبوونی بكات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ندا پێست نه‌رمییه‌كه‌ی نامێنێت و چرچی ده‌رده‌كه‌وێت.

چه‌ندین رێگه‌ی جیاجیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی چرچیی پێست هه‌ن، به‌ڵام لێره‌دا باس له‌ رێگه‌یه‌كی زۆر ئاسان ده‌كه‌ین كه‌ واده‌كات پێست 5 ساڵ گه‌نجتر ده‌ربكه‌وێت. ئه‌م رێگه‌یه‌ شێوه‌ له‌لایه‌ن كۆرییه‌ كۆنه‌كانه‌وه‌ به‌كارهێنراوه‌ و كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌خێرایی ده‌رده‌كه‌وێت.

پێكهاته‌كان: 
- یه‌ك كه‌وچكی چێشت رۆنی گوێز یان باده‌م (یان 2 ده‌نك حه‌بی ڤیتامین E)
- دوو دڵۆپ رۆنی زه‌عته‌ر
- یه‌ك كه‌وچكی چێشت رۆنی گوێزی هیندی
ئه‌م سێ پێكهاته‌یه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ و له‌ ساردكه‌ره‌وه‌دا هه‌ڵیبگره‌. شه‌و دوو كاتژمێر پێش نووستن له‌ پێستی ده‌وری چاوتی بده‌ و به‌ كلینێكسێك زیاده‌كه‌ی بسڕه‌. ده‌بینیت كه‌ ئه‌م گیراوه‌یه‌ گه‌شه‌ی برژانگه‌كانت زیاد ده‌كات، چاوت پاك ده‌كاته‌وه‌ و یارمه‌تیده‌ریشه‌ بۆ لابردنی میكیاج. له‌ هه‌مووشی گرنگتر چرچی و كیسه‌ی ژێر چاو و ره‌شبوونی ژێرچاو ناهێڵێت.

و: س ر
پ:رێباز

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure