ئایا دەتەوێت منداڵەكەت زیرەك بێت؟

تەندروستی :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 649‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

لە ماوەی 40 ساڵی رابوردوودا چەندین توێژینەوەی گرنگ ئەنجام دراون. ئەو توێژینەوانە دەڵێن هەر منداڵێك لە سێهەمین ساڵی تەمەنیدا كەمتر لە 30 ملیۆن وشەی بیستبێت ئاستی زیرەكییان كەمترە لەچاو منداڵانی دیكەدا.

دیارە هۆكارە بۆماوەیی و ژینگەیی و رەگەزییەكان كەم تا زۆرێك كاریگەریان هەیە لەسەر زیرەكی منداڵ بەڵام ئەوەی زۆر بەدڵنیاییەوە راستە مەسەلەی قسەكردنە لەگەڵ منداڵدا.
لە قۆناغە سەرەتاییەكانی منداڵیدا هەتا زیاتر وشە ببیستبێت لە ئایندەدا زیرەكتر دەردەچێت. ژمارەی ئەو وشانەی كە منداڵ دەیبیستێت تەنیا هەر توانای قسەكردن و زمانەوانی منداڵەكە باشتر ناكەن بەڵكو كاریگەریشن لە بەهێزكردنی تواناكانی تردا وەك تێگەیشتن لە ژمارە و توانای لێكدانەوە و شارەزایی لە شكڵ و شێوەكاندا.

قسەكردن لەگەڵ منداڵدا كار و كاردانەوەی لەگەڵدا دروست دەكات. كەواتە هەتا دەتوانن لەگەڵ منداڵەكەتاندا قسە بكەن.

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure