لەکاتی لابردنی مووی زیادە ئەم کەرەستەیە بکەرە ناو شیلەکەوە

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1455‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: پێست

دواڕۆژ

پرۆسەی لابردنی مووی زیادە بێزارکەرە و زۆرێک لە خانمان لە ساڵۆنەکاندا ئەنجامی دەدەن، چونکە کاتێکی زۆری دەوێت.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت لە ماڵەوە ئەم کارە ئەنجام بدەیت بەبێ یارمەتی کەسێکی پسپۆڕ، بۆ ئەم مەبەستەش لەکاتی ئامادەکردنی شیلەکە کەرەستەکی نوێی تێبکە ئەویش شۆفانە، چونکە ئازار کەمدەکاتەوە و پێست تەندروست و رەونەقدار دەردەخات.

بۆ ئامادەکردنی ئەم تێکەڵەیە پێویستت بەدوو کەوچکی چێشت هەنگوین، دووکەوچک ئاوی لیمۆ و کەوچکێک شۆفان هەیە.

لەسەرەتادا شۆفانەکە ورد بکە و کەمێک ئاوی لیمۆ و هەنگوینی تێ بکە و بەباشی تێکەڵی بدە، پاشان بیدە لەو ناوچەیەی مووی زیادەی پێوەیە.

بەدەست لێی بخشێنە و ماوەی 15 خولەک پێوەی بەجێ بهێڵە دواتر بە ئاوی شلەتین بیشۆ، شایەنی ئاماژەکردنە دەتوانیت ئەم تێکەڵەیە بۆ لابردنی مووی رووخساریش بەکاربهێنیت، چونکە دەوڵەمەندە بە چەندین جۆر ڤیتامینات و دژە ئۆکسان و لەهەمان کاتیشدا پێست سپی دەکاتەوە.

و:هیڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure