ببینە شوانێک لە شوێنێکی چۆڵ چی دۆزییەوە

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 13247‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

لە وڵاتی مەغرب لە ناوچەی دار بەیزا شوانێک لەگەڵ بەرەبەیاندا لە ماڵ دەردەچێت، بەڵام منداڵێک دۆدۆزیتەوە کە لە شوێنێکی چۆڵدا بە زیندوویی نێژراوە.

بەپێی رۆژنامە ناوخۆییەکان، ئەم شوانە لە ناوچەیەکی نزیک لە فەرمانگەی ئاو و کارەبای ناوچەکە  گوێی لە گریانی منداڵیکبوو، پاش ئەوەی لە سەرچاوەی دەنگەکەوە نزیکبووەوە منداڵێکی بە زیندوویی دۆزیەوە لە ناو خۆڵ و پوش و پەڵاشدا نێژرابوو.
ڕاستەوخۆ شوانەکە پەیوەندی بە پۆلیسەوەکرد و ئەوانیش بە مەبەستی چارەسەر منداڵەکەیان بردە نەخۆشخانە و بەدواداچوونیان بۆ مەسەلەکە کرد.

 

و:هیڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure