بە خواردنی هەنگی دنیا چی لە جەستە دێت؟

تەندروستی :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 3739‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

هەنگی دنیا میوەیەکی مزری رەنگ پرتەقاڵیە و دەوڵەمەدە بە ریشاڵ و چەندین پێکهاتەی خۆراکی بەسودی تیادایە، لە دیارترین سودەکانی:

1-چارەسەری حاڵەتەکانی شێرپەنجەی قۆڵۆن و سی دەکات.
2-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (ئەی)و پێست بە جوانی تەندروستی رادەگرێت، هەروەها بۆ تەندروستی چاو و ددان باشە.
3-فشاری خوێن دادەبەزێنێت و لێدانی دڵ ڕیکدەخات، هەروەها ئاستی کۆلیستڕۆلی ناو خوێن دادەبەزێنێت.
4-ئاسن و مس و کالسیۆمی تیادایە، واتا بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی کەمخوێنی بەسودە.
5-توانای تەرکیز و بیرەوەری باشتر دەکات.
6-مێشک هێوەر دەکاتەوە و لەتوانایدایە کۆکە چارەسەر بکات.
7-هەستی تێربوون دەبەخشێت و کێشەکانی کۆئەندامی هەرس چارەسەر دەکات، هەروەها یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
8-چەوری خوێن کەم دەکاتەوە و لەهەمان کاتیشدا ئاستی شەکری ناو خوێن دادەبەزێنێت.

و:هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure