وێنەى بچوکترین ئەندامى خانەوادەکەى حوسنى موبارەک بڵاودەبێتەوە

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 557‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

خەدیجە ئەلجەمال ژنى جەمال حوسنى موبارک وێنەیەکی خۆى و هاوسەرەکەى و (مەحمود) ى منداڵەکەیانى لە ئینستەگرام بڵاوکردۆتەوە.


دواى بڵاوبوونەوەى ئەو وێنەیە بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆشحاڵى خۆیان دەربڕى بۆ بینینى وێنەى منداڵەکەیان کە بۆ یەکەم جارە وێنەکەى بەو شێوەیە بڵاودەکرێتەوە.

خەدیجە کچى مەحمود ئەلجەمالە کە کەسایەتییەکى بازرگانى گەورەى ئەو وڵاتەیە و کاتێک جەمال حوسنى موبارەک سەرۆکایەتى لیژنەى سیاسى حزبى نیشتمانى دەسەڵاتدارى دەکرد، لەو ماوەیەدا خەدیجە لە 4 ى ئایارى 2007 هاوسەرگیرى لەگەڵدا کرد و بوو بە بوکى حوسنى موبارەک سەرۆکى پێشووى میسر.

حوسنى موبارەک تەمەنى 91 ساڵ بووە و دوو کوڕى هەبووە (عەلا) ى تەمەن 59 ساڵ و (جەمال)ى 55 ساڵ.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ:ئەڤین




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure