ئه‌م وێنانه‌ پێش ئه‌وه‌ى كاره‌سات رووبدات گیراون

هەمەڕەنگ :: 16/05/2019‌ :: 5057‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

كۆمه‌ڵێك وێنه‌ى سه‌رنجڕاكێش كه‌ به‌ تراجیدیا كۆتاییان هاتووه‌ و كه‌مێك پێش روودانى كاره‌ساته‌كه‌ گیراون:


1. ئه‌م وێنه‌یه‌ پیاوێكه‌ له‌ هیندستان به‌هۆى فزوڵییه‌وه‌ ویستوویه‌تى پڵنگێكى سپى له‌نزیكه‌وه‌ ببینێت، به‌ڵام پڵنگه‌كه‌ په‌لامارى داوه‌ و كوشتوویه‌تى.


2. ڕێیناڵدۆ داگسا كه‌سایه‌تى سیاسى فلیپین، له‌كاتى وێنه‌گرتنى خێزانه‌كه‌یدا كه‌ له‌ دایك و هاوسه‌ره‌كه‌ى و كچه‌كه‌ى پێكهاتوون، بكوژه‌كه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌، دواى گرتنى وێنه‌كه‌ به‌ گوله‌یه‌كى ئه‌و بكوژه‌ى له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ مردووه‌.


3. ئه‌و كچه‌ ویستوویه‌ى بزنێك له‌ماڵه‌وه‌ به‌خێوبكات و وه‌كو سه‌گ یان پشیله‌ ماڵى بكات و رایبگرێت، به‌ڵام نه‌یزانیوه‌ كه‌ بزن ماڵى ناكرێت و وه‌كو له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌رى.


4. دواین وێنه‌ى جه‌یمس دین ئه‌كته‌رى هۆڵیوود پێش ئه‌وه‌ى به‌شدارى له‌ پێشبڕكێیه‌كى ئۆتۆمبێلدا بكات و له‌ پێشبڕكێكه‌دا ئۆتۆمبێله‌كه‌ى توشى رووداو ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه‌ دین گیانله‌ده‌ستده‌دات.


5. پاتریك سوه‌یزى ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى به‌هۆى شێرپه‌نجه‌ى په‌نكریاسه‌وه‌ له‌ به‌روارى 14ى ئه‌یلولى 2009 له‌ شارى لۆس ئه‌نجلس كۆچى دوایى كرد و ئه‌م وێنه‌یه‌ى ته‌نیا دوو خوله‌ك پێش گیانله‌ده‌ستدانى گیراوه‌.


6. مارگرێت تاچێر سه‌رۆك وه‌زیرانى بریتانیا بووه‌ له‌ ماوه‌ى ساڵانى 1979 بۆ 1990، له‌مانگى نیسانى 2013دا له‌ ته‌مه‌نى 87 ساڵیدا له‌ وێستمینیسته‌ر له‌ بریتانیا به‌هۆى جه‌ڵته‌ى مێشكه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا و ئه‌م وێنه‌یه‌ش دواین وێنه‌یه‌تى كه‌ چه‌ند ساتێك پێش گیانله‌ده‌ستدانى گیراوه‌.


7. دواین وێنه‌ى شازاده‌ دیانا شازاده‌ى بریتانیا كه‌ له‌ به‌روارى 13ى ئابى 1997 له‌ پاریسى پایته‌ختى فره‌نسا به‌هۆى رووداوى هاتوچۆوه‌ گیانى له‌ده‌ستدا.


8. مارتن لوسه‌ر كینگ چالاكوانى مافه‌كانى مرۆڤ له‌و باڵكۆنه‌ى لێى كوژرا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كى پێش ئه‌وه‌ى بكوژرێت وێنه‌كه‌ چركێنراوه‌ له‌ به‌روارى 4ى نیسانى 1968.


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure