به‌شێوه‌یه‌كى ئاسان كلۆربوونى ددانه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌

تەندروستی :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 5610‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ددانی جوان و سپی و بێ کەموکوڕی هۆکاری خەندەیەکی سەرنجڕاکێشە، زۆربەی کەسەکان کێشەی کلۆربوون و درووستبوونی کلس و هەوکردنی ددانەکانیان هەیە، ماڵپەڕی" مەوزوع" هۆکار و چارەسەری ئەو کێشەیە بەئاسانترین شێوە دەخاتەڕوو.

 

هۆکارەکانی کلۆربوونی ددانەکان: 
-شوێنی ددانەکە: زۆرکات ئەو ددانانەی لەبەشی دواوەی دەمن زووتر کلۆر دەبن، هۆکارەکەیشی بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە لەو شوێنانەدا خواردن زیاتر دەمێنێتەوە.
-جۆری خواردن و خواردنەوەکان: هەندێک لە خواردن و خواردنەوەکانی وەکو شیر و هەنگوین  و کێک و میوە وشک کراوەکان دەلکێن بە ددانەوە.
-خواردنی خێرا و خواردنەوە گازییەکان، بەشێوەیەکی بەردەوام.
-نانخواردنی پێش نوستن
-بایەخنەدان بە پاکوخاوێنی ددانەکان
-جەستە بڕی پێویست لە فلۆریدا وەرنەگرێت.

 

چۆنێتی چارەسەرکردنی کلۆربوونی ددانەکان:
-شۆردنی ددانەکان لەڕۆژێکدا دووجار شەوان و بەیانیان.
-خواردنی خۆراکی تەندرووست و دوورکەوتنەوە لە شەکر و خۆراکە ئامادەکراوەکان.
-لەڕۆژێکدا جارێک غەرغەرەکردن بە ئاو خوێ.
-بەکارهێنانی دەزووی ددان پاککردنەوە بۆ ڕزگاربوون لە پاشماوەی خواردن.
-ماوە ناماوەیەک سەردانیکردنی پزیشکی ددان و وەرگرتنی ڕێنمایی پێویست.
-چارەسەرکردنی هەوکردنی پوک و ددان بەزوترین کات بۆئەوەی زیان بە ددانەکانی تر نەگەیەنێت.

 

و: پەری
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure