خانمانی ئەم بورجانە پیاوانی شەڕانی سەرنجیان ڕادەکێشێت

هەمەڕەنگ :: 16/05/2019‌ :: 2165‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


زۆربەی خانمان لە پەیوەندیدا بەدوای ئەو هاوبەشەیا دەگەڕێن کە لەگەڵیا هەست بە ئارامی و سەقامگیری بکەن، جگە لە خانمانی ئەم بورجانە کە بەپێچەوانەوە ئەو پیاوانە سەرنجیان ڕادەکێشن کە شەڕەنگێزن.

خانمانی بورجی کاوڕ: خانمانی ئەم بورجە ئارەزووی سەرکێشی ڕکابەرییان هەیە، پیاوی شەڕانی بە سەرکێشیەکی گەورە دەبینێت کە پێویستە بەسەریدا زاڵببێت و ئەزموونی بکات.

بورجی دووانە: خانمانی ئەم بورجە پیاوانی شەڕانی بە جیاواز جێگەی بایەخ دەبینن، چونکە ئەم خانمانە بەزووی لە شتە ڕۆتینەکان بێزاردەبن و ئارەزووی گۆڕانکاری دەکەن.

بورجی دووپشک: خانمانی ئەم بورجە زۆربەی کات دەکەونە داوی خۆشەویستی پیاوانی شەڕانییەوە، سەرەڕایئەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەو جۆرە پیاوانەدا تاسەر نابێت بەڵام خانمانی ئەم بورجە مەیلیان بەلای ئەو جۆرە پیاوانەدا دەڕوات.

بورجی کەوان: خاوەنی کەسایەتییەکی بوێرە، یەکێکە لەو بورجانەی پیاوانی شەڕەنگێز سەرنجی ڕادەکێشێت، چونکە هەستی ئەوەی پێدەبەخشێت کە دەتوانێت کۆنترۆڵی بکات و چی ئارەزوو دەکات بیکات.

بورجی سەتڵ: سەرنجی بۆ هەموو ئەو شتانە دەچێت کە جیاوازبێت و جێگەی بایەخی بێت، لەوانەیش پیاوانی شەڕانی، هۆکارەکەیشی بۆ سروشتی ئەم بورجە دەگەڕێتەوە کە ئارەزووی شکانی یاساکانیان هەیە.

و: پەری 
پ: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure