پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 3437‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ

كاوڕ
لێك نزیكبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ساره‌كان كارده‌كاته‌ سه‌ر داهات و كاره‌كه‌ت و له‌ به‌هێزترین خاڵ نزیكده‌بیته‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێت وزه‌ و كاتى پێویست بۆ كاره‌كه‌ت ته‌رخانبكه‌یت.

گا
پێویسته‌ كاره‌كانت رێكبخه‌یت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سوود به‌ده‌ستده‌هێنیت، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ رابردوو له‌بیربكه‌یت و له‌ ئه‌زموونى پێشووت ده‌رس وه‌رگریت و له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ستپێبكه‌یته‌وه‌.

دووانه‌ 
بڕیاردانى كار پێویستى به‌ دانایی و ئارامییه‌ پێش ده‌ركردنى، هه‌وڵبده‌ كۆنترۆڵى كاره‌دانه‌وه‌ و په‌له‌په‌لى بكه‌یت له‌ ده‌ركردنى بڕیاره‌ تایبه‌ته‌كان، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ گرفتى كاره‌وه‌ هه‌بوو ئه‌نجامه‌كه‌ى كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌ده‌ر له‌خۆت ده‌بێت.

قرژاڵ
بیر له‌ بونیادنانى پرۆژه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌خۆت بكه‌ره‌وه‌ یان ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى ئێستا كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌یت فراوانترى بكه‌ و په‌ره‌ى پێبده‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ نه‌هێڵیت ته‌مه‌ڵى كۆنترۆڵ بیروبۆچوون و هه‌وڵه‌كانت بكات و كاربكاته‌ سه‌ر داهاتووى كاره‌كه‌ت.

شێر
ئه‌مڕۆ هه‌نگاوى جۆراوجۆر له‌ مێشكتدایه‌ و ده‌ته‌وێت جێبه‌جێیان بكه‌یت، پێویسته‌ زیاتر ئاگادارى داهاتووت بیت و هه‌وڵبده‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ تێپه‌ڕێنه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌چه‌قبه‌ستوویى نه‌مێنیته‌وه‌.

فه‌ریك
ئاره‌زوو ده‌كه‌یت له‌ هه‌موو شتێك هه‌ڵبێیت و ته‌نیا گرنگى به‌خۆت بده‌یت، به‌ڵام هه‌رگیز هه‌وڵى ئه‌وه‌ مه‌ده‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌كۆتایدا پاداشتى ماندووبوونه‌كانت وه‌رده‌گریت و هیچ شتێكت ون نابێت.

ته‌رازوو
له‌ قسه‌وقسه‌ڵۆكى سه‌ر كاره‌كه‌ت خۆت به‌دوور بگره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى كێشه‌ى زۆرت بۆ دروستده‌كات، قسه‌كردن له‌سه‌ر كار له‌ كێشه‌ زیاتر هیچ شتێكى ترت بۆناهێنێت.

دووپشك
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت دۆخه‌كه‌ ئارام و ئاسایى ده‌بێت، پێویسته‌ ئاگادارى پاره‌كانت بیت و ده‌ستبڵاو نه‌بیت، ئه‌مڕۆ ته‌واوكه‌رى دوێنێ ده‌بێت نه‌ كه‌متر نه‌ زیاتر هیچ شتێكى نوێ نابێت.

كه‌وان
نه‌رمونیانى له‌سه‌ر كار باشترین شته‌ كه‌ به‌خێرایى كه‌سێك ده‌بات به‌ره‌وپێش و  ده‌یگه‌یه‌نێت به‌ ئامانجه‌كانى، له‌رووى سۆزادرییه‌وه‌ چاوه‌ڕێ مه‌كه‌ تا گرفته‌كانت كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بن له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌ته‌كه‌ت و چاره‌سه‌ریان نامێنێت له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت دانیشه‌ و به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌رى گرفته‌كانى نێوانتان بكه‌ن.

گیسك
ساویلكه‌ و گێل مه‌به‌ و دڵت باشبێت، به‌ڵام سنورێكى بۆدابنێ، هیچ كار و یارمه‌تییه‌كى بێبه‌رامبه‌ر بۆكه‌سێك مه‌كه‌ كه‌ شایه‌نى نه‌بێت، مه‌هێڵه‌ فشار و كاره‌كانى سه‌رشانت چۆكت پێدابده‌ن، كاره‌ قورس و ئاڵۆزه‌كانت پشتگوێ مه‌خه‌ بۆ دواتر و كاره‌كه‌ت مه‌خه‌ره‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

سه‌تڵ
ئه‌مڕۆ پێویسته‌ ئاماده‌كارى بكه‌یت بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانت، دیپلۆماسییه‌ت و قسه‌ى شیرین سه‌رنجى چوارده‌وره‌كه‌ت راده‌كێشێت و واتلێده‌كات راوبۆچوونه‌كانت په‌سه‌ندبن له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت.

نه‌هه‌نگ
پێویسته‌ زیاتر به‌ ئه‌رێنییانه‌ له‌ داهاتوو بڕوانیت و هه‌موو بیركردنه‌وه‌ ره‌شبینانه‌كانت بگۆڕیت بۆ بیركردنه‌وه‌ى ئه‌رێنى و پڕ له‌ هیوا و ژیان، كۆمه‌ڵێك چانسى نوێت دێته‌ڕێ و ده‌توانیت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت په‌یوه‌ندى به‌سوودى نوێ دروستبكه‌یت.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال       
پ: ئا.ح

  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure