له‌ ئینستگرام پرسیارى له‌باره‌ى "خۆكوشتنى خۆى كرد"، ئه‌وه‌ى دواتر رویدا دڵته‌زێنه‌

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 967‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


پۆلیسی مالیزیا لێکۆڵینەوەیەکی لە تاوانی خۆکوشتنی کچێکی هەرزەکار ئەنجامدا، دوایئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستگرام بەبەڵێ دەنگی پێدرابوو.

بەپێی ڕۆژنامەی" گاردیان"ی بریتانی، کچێکی مالیزی تەمەن ١٦ ساڵ لە ئینیستگرامی تایبەت بەخۆی نوسینێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا وتویەتی"بابەتەکە زۆر گرنگە، هاوکاریم بکەن لە هەڵبژاردندا، مردن یان ژیان کامیان هەڵبژێرم".

ڕۆژنامەکە ڕایشیگەیاند "کچەکە دوایئەوە خۆیکوشتووە کە لە ٦٩% کەس مردنیان بۆ پێشنیارکردوە، بۆئەم مەبەستەیش دادگای مالیزیا هەموو ئەوانەی تاوانبارکرد کە بەشدارییان لە دەنگدانەکەدا کردووە و رێنماییان کردوە کە مردن هەڵبژێرێت".

رامکاربال سینگ کە دەکاتە دادوەری دۆسیەکە باسیلەوەکردوە، ئایا ئەگەر بێت و کەسەکان دژی مردن و خۆکوشتن دەنگیان بدایە هیچ لە مەسەلەکە دەگۆڕا؟، ئایا کچەکە خۆی دەکوشت ئەگەر هەموو ئەوانەی دەنگیاندابوو دژی مردن بونایە؟

پۆلیسی مالیزیا بۆئەم مەبەستە لە گەڕان و لێکۆڵینەوەدایە بەدوای ئەو کەسانەی دەنگیان بەمردن داوە و هۆکاری خۆکوشتنی ئەو کچە هەرزەکارەن.

 

و: پەری

پ: ئا.ح




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure