بارانبارین له‌ خه‌وندا واتاى چیه‌؟

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 521‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

بارینى باران هەمیشە گوزارشت لە هاتنى خێر و بەرەکەت دەکات، بەڵام ئایا دەزانیت ئەگەر لەوخەودا بارانت بینى ماناى چی دەگەيەنێت؟


- ئەگەر کەسێک لە خەونیدا بارانى بینى، ماناى وایە پەیوەندى لەگەڵ خودا زۆر باشە، بەڵام ئەگەر کەسێک خەونى بە بارانێکى زۆر و بەخۆڕەوە بینى و بە تەواوەتى زەوى داپۆشی بوو، یاخود ببوە مایەى دروستبوونى لافاو، ئەوە شوومە و گوزارشت لە خۆشى ناکات.

- ئەگەر کەسێک خەونى بینى کە بارانەکە زیانى بە کشتوکاڵ گەیاندبێت، ماناى وایە "کەسەکە زیانێکى پێدەگات"، بەڵام ئەگەر کەسەکە لە خەونیدا بارانێکى بینى لە وەرزى هاویندا بارى بێت، ماناى تووش بوون بەنەخۆشى دەگەێنێت.

- بەشێوەیەکى گشتى ئەگەر کەسێک نمە بارانێکى ئاسایی بینى ماناى باشە، بەڵام ئەگەر بارانەکە بەخۆڕ بێت ئەوە ماناکەى باش نییە و زیانى بەدواوە دەبێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure