ئایا بیبه‌ر ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات؟

تەندروستی :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1389‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ


توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر زیاتر له‌ 16 هه‌زار كه‌س له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایده‌كات: ئه‌و كه‌سانه‌ى بیبه‌رى سورى توون ده‌خۆن 18 ساڵ دره‌نگتر له‌ كه‌سانى دیكه‌ ده‌مرن.


بیبه‌رى سورى توون چه‌ند جۆرێكى هه‌یه‌ به‌ پێى ڕێژه‌ى توونییه‌كه‌ى، ده‌ركه‌وتووه‌ بیبه‌ره‌كه‌ هه‌تا توونتربێت سودى ته‌ندروستى زیاتره‌.

هۆكارى توونى و بۆنه‌ تایبه‌تى ئه‌و جۆره‌ بیبه‌ره‌ بریتیه‌ له‌، كۆمه‌ڵه‌ پێكهاته‌یه‌كى تایبه‌ت كه‌ پێى ده‌وترێت كۆپسایین. ئه‌م جۆره‌ پێكهاته‌یه‌ چه‌ندین سودى ته‌ندروستى هه‌یه‌ له‌وانه‌ش ڕێگریكردن له‌ شێرپه‌نجه‌كانى مه‌مك و قۆڵۆن و ڕێكه‌.

هه‌روه‌ها شێرپه‌نجه‌ى پڕۆستاتیش به‌ ڕێژه‌ى له‌ %13 كه‌مده‌كاته‌وه‌. سه‌ربارى ئه‌مانه‌ش خواردنى بیبه‌رى توون ده‌بێته‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى مردن به‌ جه‌ڵته‌كانى دڵ و مێشك. 

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure