چوارده‌ هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌ له‌سه‌ر دڵ

تەندروستی :: 15/05/2019‌ :: 853‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ


توێژینه‌وه‌كان و پسپۆڕان 14 خو و نه‌خۆشى و ره‌فتارى مرۆڤیان ده‌ستنیشانكردووه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر دڵ، بریتین له‌:


1. ته‌نیایى 
نه‌بوون یان كه‌مى په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى هه‌یه‌ به‌ نه‌خۆشى دڵ و جه‌ڵته‌ى مێشكه‌وه‌.

2. به‌كارنه‌هێنانى په‌تى ددان
سه‌لامه‌تى ددان و پووك په‌یوه‌ندى هه‌یه‌ به‌ سه‌لامه‌تى دڵه‌وه‌. 
هه‌وكردنى پووك و خوێن لێهاتنى یارمه‌تیده‌ره‌ بۆئه‌وه‌ى به‌كتریاكانى ناو ده‌م بچنه‌ سوڕى خوێنه‌وه‌ و كه‌سه‌كه‌ تووشى نه‌خۆشى دڵ بكه‌ن. به‌كارهێنانى فڵچه‌ و په‌تى ددان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام و سه‌ردانى پزیشكى ددان له‌ كاتى پێویستا فه‌رامۆشى مه‌كه‌.

3. نه‌خۆشیه‌كانى قۆناغى دووگیانى  
وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن، شه‌كره‌ و منداڵبوونى پێش وه‌خت.

4. كاره‌سات و ڕووداوى ناخۆش 
خه‌فه‌ت و دڵه‌ڕاوكێ و ئه‌زموونكردنى ڕووداوى ناخۆش ده‌بنه‌هۆى زیادبوونى ترپه‌ى دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ى گوشارى خوێن.

5. به‌ڕێوه‌به‌رى خراپ
هه‌ڵسوكه‌وتى ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى خراپ و توڕه‌ و خۆسه‌پێندا كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر دڵ دروست ده‌كات.

6. تێكچوونى خه‌و
كه‌م خه‌وى و خه‌وزڕان و بێداربوونه‌وه‌ى زووزوو له‌ شه‌ودا زیان به‌ دڵ ده‌گه‌یه‌نن.

7. به‌رزى فشارى خوێن 
ئه‌م نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌ په‌یوه‌ندى به‌هێزى هه‌یه‌ به‌ نه‌خۆشى دڵه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا كه‌سه‌كه‌ شه‌كره‌ و چه‌ورى خوێنیشى به‌رزبێت.

8. په‌تاته‌ى سوره‌وه‌كراو
په‌تاته‌ و مریشك و ماسى سوره‌وه‌كراو له‌و كۆمه‌ڵه‌ خۆراكانه‌ن كه‌ كاریگه‌رى خراپ دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دڵ.

9. جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى 
جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى جێگره‌وه‌یه‌كى باش نیه‌ بۆ نه‌كێشانى جگه‌ره‌. ئه‌وانه‌ى كه‌ جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى به‌كارده‌هێنن به‌ڕێژه‌ى له‌ %71 زیاتر تووشى جه‌ڵته‌ى دڵ و مێشك ده‌بن به‌ به‌راوورد به‌وانه‌ى هه‌رگیز هیچ جۆره‌ جگه‌ره‌یه‌ك ناكێشن.

10. هۆكارى بۆماوه‌یی 
ئه‌گه‌ر كه‌سێكى نزیكت هه‌یه‌ پێش ته‌مه‌نى 55 ساڵى كێشه‌ى نه‌خۆشى دڵى هه‌بووه‌ ئه‌گه‌رى زۆره‌ تۆش توشى كێشه‌ى دڵت ببیت.

11. خه‌مۆكى 
چونكه‌ كه‌سى خه‌مۆك گوێ ناداته‌ په‌یڕه‌وكردنى سیستمى ته‌ندروستى له‌ خۆراكدا و وه‌رزش ناكات و زیاتر توشى كێشه‌ى ته‌ندروستى ده‌بێت.

12. خانمان له‌ ته‌مه‌نى نائومێدیدا.

13. خواردنه‌وه‌ى مادده‌ كهولیه‌كان.

14. به‌كارهێنانى ده‌رمانى شێرپه‌نجه‌.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure