فەیسبووک گۆڕانکاریەکی گەورە ئەنجام دەدات

هەمەڕەنگ :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1005‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ڕۆژی چوارشەمە رێکەوتی 15ی ئایاری 2019 کۆمپانیای فەیسبووک ئاشکرایکرد: مەرجەکانی لایڤی فەیسبووک توندتردەکات تاوەکو ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڕووداوە توندوتیژەکانی جیهان هاوشێوەی کوشتارگەکەی نیوزلەندا بگرێت.

 
ڕۆژی 15ی ئازار پیاوێکی چەکدار 51 کەسی لە دوو مزگەوتی شاری کرایستچێرچ کوشت و ڕاستەوخۆ لە رێگەی فەیسبووکەوە ڕووداوەکەی بڵاوکردەوە، لەو کاتەوە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیا هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریەکانیان بۆ ئەم مەبەستە بەکارنەیەت.

فەیسبووک لە بڵاوکراوەیەکدا نوسی "بەشێوەیەکی کاتی خزمەتگوزاری لایڤ دەوەستێنین لەلای ئەو کەسانەی لە هەرشوێنێکی فەیسبووکدا سەرپێچی دەکەن".

کۆمپانیاکە وتیشی: ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ناتوانن خزمەتگوزاری لایڤ بەکاربهێنن.

ئەم بڕیارەی فەیسبووک بە یەکەم هەنگاو دادەنرێت بۆ ڕێگرتن لە بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزاریە لەلایەن تیرۆرستانەوە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا فەیسبووک جۆری سەرپێچیەکە یان ماوەی وەستاندنی خزمەتگوزاریەکەی دیاری نەکردووە، بەڵام وتەبێژی فەیسبووک وتی: بەپێی ئەم یاسا نوێیە هێرشبەرەکەی نیوزلەندا نەیدەتوانی لایڤی فەیسبووک بکاتەوە.

لەکۆتایدا ئاماژەیان بەوەدا: لە ماوەی ئەم چەند هەفتەیەی داهاتوودا چەند یاسایەکی نوێ دەردەکەن تاوەکو ئەم جۆرە کەسانە نەتوانن چیتر ریکلامیش لە رێگەی فەیسبووکەوە بکەن.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure