به‌م به‌هاراته‌ چاوكزی مه‌هێڵه‌

تەندروستی :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1010‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ
لاوازبوونی بینایی چاو یان كزبوونی چاو یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌نجامه‌ ئاساییه‌كانی تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن. به‌ڵام تیمێك پسپۆڕ له‌ وڵاتی ئیتاڵیا بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ده‌توانرێت به‌ به‌كارهێنانی یه‌كێك له‌ به‌هاراته‌كان رێگری له‌ كزبوونی چاو بكرێت و ته‌نانه‌ت كزبوونه‌كانی رابردووش چاره‌سه‌ر بكات و چاو بگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر باری ئاسایی پێشووی. ئه‌مه‌ش هه‌واڵێكی زۆر خۆشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نیاندا چاویان كز بووه‌.

ئه‌و به‌هارات یان داووده‌رمانه‌ پێی ده‌وترێت (زه‌عفه‌ران) كه‌ له‌ ده‌زووله‌ی گوڵی زه‌عفه‌رانه‌وه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنرێت.

كزبوونی چاو له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ندا به‌هۆی پووكانه‌وه‌ی به‌شێكه به‌ناوی ماكولا كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ چه‌قی چاوه‌وه‌ و بینایی كۆنترۆڵ ده‌كات. له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ندا خانه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده‌ ده‌پوكێنه‌وه‌ و به‌وه‌ش بینایی تێك ده‌چێت. له‌گه‌ڵ زیاتر پووكانه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌دا بینایی لێڵ ده‌بێت و هه‌ندێك ناوچه‌ی كوێر له‌ بینایدا دروست ده‌بن. 

زه‌عفه‌ران ده‌توانێت ئه‌و پووكانه‌وه‌ی ماكولایه‌ رابگرێت و ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌شی بكاته‌وه‌. لێكۆڵینه‌وه‌ ئیتاڵییه‌كه‌ ده‌ریخست كه‌ خواردنی 20 میلیگرام زه‌عفه‌ران بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ بووه‌ته‌ باشتر بوونی ته‌ندروستیی تۆڕی چاو. 

جگه‌ له‌ زه‌عفه‌ران، ڤیتامین A و لوتین و زیكسانتین به‌سوودن بۆ پاراستنی بینایی چاو و لوتین و زیكسانتین چاو له‌ تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی ده‌پارێزن و باشترین خۆراك كه‌ ئه‌م سێ پێكهاته‌یه‌ی تێدابێت سپێناخه‌. 

و: س ر
پ: پەری

بڵاوکردنەوە: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure