بۆ 23 یەمین جار پیاوێکی نیپاڵی بەسەر شاخی ئێڤرست سەردەکەوێت

هەمەڕەنگ :: 16/05/2019‌ :: 360‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


شاخەوانێکی نیپاڵی بەناوی (کامی ریتا) بۆ 23 یەمین جار بەسەر ساخی ئێڤرستدا سەرکەوت و ژمارە پێوانەییەکەی خۆی شکاند.

 
کامی هاوڵاتی گوندی تامیە کە دەکەوێتە بەشە نزمەکانی شاخی ئێڤرست و ساڵانە سەدان شاخەوان و گەشتیار رووی تێ دەکەن، کامی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆندا ئاشکرایکرد کە دەیەوێت دوو جاری تریش بەسەر لوتکەی ئێڤرستدا سەربکەوێت.


کامی تەمەن 49 ساڵ بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1994 بەسەر لوتکەی ئێڤرست سەرکەوت، لەو کاتەوە هەموو ساڵێک بەسەریدا سەردەکەوێت و یەکێکە لە باشترین ئەو ڕێ نیشاندەرانەی ساڵانە سەدان شاخەوان دەباتە سەر شاخەکە.


باوکی کامی یەکەم کەسبووە بووەتە ڕێنیشاندەری ئەو گەشتیارانەی ویستوویانە بەسەر شاخەکەدا سەربکەون هەربۆیە کامی-ش هەمان پیشەی باوکی ئەنجامداوە.
وەرزی سەرکەوتن بەسەر شاخەکە لە مانگی ئایاردا کۆتایی دێت، هەربۆیە لە ئێستادا سەدان گەشتیار و شاخەوان لە دیوی نیپاڵ و تبتەوە هەوڵدەدەن بەسەر لوتکەکەدا سەربکەون.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure