ئه‌گه‌ر واز له‌ گۆشت خواردن بهێنیت چی له‌ جه‌سته‌ت رووده‌دات؟

تەندروستی :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 6567‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

مشتومڕی زۆر هه‌ن كه‌ ئایا رووه‌ك خۆری باشه‌ یان نا. وازهێنان له‌ خواردنی گۆشت كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له‌ له‌شی مرۆڤدا دروست ده‌كات و هه‌ندێك له‌و گۆڕانكارییانه‌ زانست سه‌لماندویه‌تی، بۆ نمونه‌:

1. به‌ نزیكه‌یی چوار كیلۆگرام كێشت داده‌به‌زێت و پێویستت به‌ هه‌ژماركردنی كالۆرییه‌كان و وه‌رزشی زۆر سه‌خت نامێنێت.

2. ژماره‌ی به‌كتریا به‌سووده‌كانی ریخۆڵه‌ت زیاد ده‌كات چونكه‌ كاتێك گۆشت نه‌خۆیت به‌ رووه‌ك جێگه‌ی ده‌گریته‌وه‌ هانده‌رن بۆ زیادبوونی به‌كتریای به‌سوود. ره‌نگه‌ سه‌ره‌تا تووشی غازات ببیت، به‌ڵام له‌شت له‌گه‌ڵیدا رادێت.

3. پێستت جوانتر ده‌بێت و زیبكه‌ نامێنێت. جێگرتنه‌وه‌ی گۆشت به‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ له‌ش له‌ ژه‌هر پاك ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌ویش بۆ پێست به‌سووده‌.

4. وزه‌یه‌كی زیاترت ده‌بێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی واز له‌ گۆشت ده‌هێنن كه‌متر له‌شیان قورس ده‌بێت و به‌رده‌وام وزه‌یان هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رسكردنی گۆشت وزه‌ی كه‌متری ده‌وێت و سه‌وزه‌ و میوه‌ یارمه‌تیده‌رن بۆ دابه‌زاندنی كێش و فڕێدانی ژه‌هر له‌ جه‌سته‌.
5. مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن داده‌به‌زێت. رووه‌ك خۆره‌كان كه‌متر تووشی شه‌كره‌ و فشاری به‌رزی خوێن و شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌ ده‌بن.

و: س ر

پ: پەری

بڵاوکردنەوە: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure