ئه‌م 3 كه‌سه‌ له‌خۆت نزیك بكه‌ره‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 16/05/2019‌ :: 1278‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

سه‌ركه‌وتن له‌ ژیاندا پێویستی به‌وه‌یه‌ خۆت كه‌سێكی خاوه‌ن به‌رنامه‌ و جدی بیت له‌ كاره‌كانتدا، پاشان پێویسته‌ ده‌وروبه‌ره‌كه‌شت كه‌سانێك بن كه‌ بتوانن كاریگه‌ریی ئه‌رێنیت له‌سه‌ر دابنێن و سوودت پێ بگه‌یه‌نن.

بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنیت، ئه‌م سێ كه‌سه‌ له‌ خۆت نزیك بكه‌ره‌وه‌:

1. كه‌سی خاوه‌ن خه‌ون: گرنگه‌ له‌ نزیك تۆوه‌ كه‌سێك هه‌بێت كه‌ به‌رده‌وام ئه‌رێنییانه‌ بیر بكاته‌وه‌ و بڕوای به‌ تۆ و به‌رنامه‌كانت هه‌بێت. ئه‌مه‌ش واده‌كات بتوانیت به‌ گه‌رموگوڕییه‌وه‌ له‌ كاره‌كانتدا به‌رده‌وام بیت و كۆڵ نه‌ده‌یت.
2. كه‌سی جدی له‌ كاركردن: پێویستت به‌ كه‌سێكه‌ كه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵدان و خۆ ماندووكردنی لێوه‌ فێر ببیت و هانتبدات كاره‌كانت ئه‌نجامبده‌یت و ده‌ستكه‌وتی زیاتر به‌ده‌ستبهێنیت.
3. كه‌سی واقیعبین: ئه‌م كه‌سه‌ ده‌توانێت هاوسه‌نگی له‌نێوان ئاستی به‌رنامه‌ و كاره‌كانت له‌گه‌ڵ واقیعدا به‌راوردبكات و به‌ وردییه‌كی زیاتره‌وه‌ بیر له‌ ئاستی كاركردنه‌كه‌ت بكاته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر له‌ نزیك خۆت ئه‌م سێ جۆره‌ كه‌سه‌ دابنێیت ئه‌وا ده‌توانیت بیرۆكه‌ی ئه‌رێنی و جدی بوونیان لێوه‌ فێر ببیت و هاوسه‌نگی له‌نێوان به‌رنامه‌كانت له‌گه‌ڵ واقیعدا رابگریت و به‌وه‌ش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت.

و: س ر

پ: پەری

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure