ترامپ بەوێنەیەكی خۆی لەسەر گۆرەوی حاكمی ویلایەتێك سەرسامە

هەمەڕەنگ :: 15/05/2019‌ :: 1950‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


کاتێک دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆکی ئەمریکا چاوی بە (بيلى نوگیسەر) حاکمی ویلایەتی لویزیانا کەوت سەرسامبوو بە گۆرەوییەکەی، چونکە لەسەر شێوەی روخساری ئەو دروستکرابوو.

 
دوێنێ سێشەممە ماڵپەڕێکی نزیک لە کۆنگرێس وێنەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا ترامپ پێدەکەنێت بە بینینی گۆرەوییەکەی حاکمی ویلایەتی لویزیانا، چونکە لەسەر شێوەی رووخساری دروستکراوە و تەنانەت قژێکی دەستکردیشی پێوەبووە.


بەپێی هەمان ماڵپەڕ ترامپ گۆرەوییەکەی بەدڵ بووە و سەرنجی ڕاکێشاوە، هەربۆیە وێنەیەکی لەپەنا خاوەنەکەیەوە گرتووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەرای نایەوە.

وەرگێران: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure