سەیر و سەمەرەترین ئەو ڕووداوانەی بەدرێژایی مرۆڤایەتیدا یەکجار روویداوە

هەمەڕەنگ :: 15/05/2019‌ :: 874‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

چەندین رووداوی سەیر و سەمەرە هەیە یەکجار لەسەر زەوی ڕوویداوە و لەم بابەتەی خوارەوەدا هەندێکیانت بۆ ڕووندەکەینەوە:

 
1-ڕووداوەکەی کارینگتۆن: بریتیە لە گەردەلولێکی موگناتیزی زەبەلاح کە ساڵی 1859 لە کاتژمێر 11:23 دا ڕوویداوە، تیایدا لە باشووری جامایکا چینی مۆگناتیزی زەوی بریقەداربووە و بەبڕی 1-2 ترلیۆن دۆلار زەرەر و زیانی هەبووە.


2-لەناوبردنی دڕکەومێکوتە: نەخۆشی دڕکەومێکوتە بووە هۆی مردنی ملیۆنەها کەس و هەزاران حاڵەتی کوێربوون و دواتر بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1979 هەواڵی کۆتاییهێنان بە نەخۆشیەکە ڕاگەیەندرا و چەندین دەوڵەت بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار بەشداریانکرد تاوەکو چارەسەرێک بدۆزنەوە.


3-خەندەقی هیبرادیس-ی نوێ:لە ژێر دەریاکانی جیهاندا نزیکەی 30 خەندەق هەیە، یەکێکیان خەندەقی هیبرادی-ە کە دزرێکی گەورەی ژێر ئاوە و دریژیەکەی 72 هەزار مەترە و دەکەوێتە باکوری نیوزلەندا.


4-چاکبوونەویە کەسێک لە نەخۆشی ئایدز: نزیکەی 35 ملیۆن کەس بەهۆی نەخۆشی نەمانی بەرگری لەش HIVیەوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لە حاڵەتێکی دەگمەندا پیاوێک بەناوی تیموسی براون بەهۆی چاندنی مۆخی کەسێکی تەندروستەوە کە جۆرە بۆهێڵێکی بەزیوی هەبووە بە سەر نەخۆشیەکەدا سەرکەوتووە.


5-گەردەلولی کاترینا لە باشووری زەریای ئەتڵەسی: گەردەلولە زەبەلاحەکان لە زەریای ئەتڵەسیدا ئاسایین و هەر وەرزە و 12 جار ڕوودەدات، بەڵام ساڵی 2004 گەردەلولێک لە جۆری یەکەم ڕوویدا و بەهۆیەوە 1833 کەس گیانی لەدەستدا و 36 هەزار خانوو ڕووخا.


6-لافاوی بیرە:لە ساڵی 1814دەدا لە شەقامی گریت رسل لە لەندەن تەنکیەکی گەورە تەقی کە زیاتر لە 1.2 ملیۆن لیتر بیرەی تیابووە و بەهۆیەوە 8 کەس مردوون و چەند کەسێک بە کحول ژەهراویبوون.



و: هیڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure