لێکدانەوەی شەڕکردن لەخەوندا

هەمەڕەنگ :: 15/05/2019‌ :: 937‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

شەڕکردن و بەرەنگاربوونەوە و ململانێ یەکێکن لە گەورەترین کێشەکان کە مرۆڤ تووشی دەبێت، بەڵام لەخەوندا ئەمە پێچەوانە دەبێتەوە و واتای باش دەگەیەنێت.

ئەگەر کچێک خەون بەوەوە ببینێت شەڕ لەگەڵ هاوڕێکانی بکات، ئاماژەیە بۆ نزیکبوونەوە و خۆشەویستی زیاتر، بەڵام ئەگەر لەخەونیدا لەگەڵ کەسی نەناسراودا شەڕبکات واتا ڕووبەڕووی کێشە و ئاڵۆزی دەبێتەوە.

ئەگەر لەخەوندا لەگەڵ دایکت شەڕ بکەیت، واتا بوونی خۆشەویستی و ڕێککەوتنێکی گەورە لەنێوانیاندا، ئەگەر لەخەوندا لەگەڵ خوشک و براکانت شەڕبکەیت واتا بەرپابوونی خۆشی و ئارامی لەماڵدا.

ئەگەر ژنێک لەخەونیدا شەڕ لەگەڵ هاوسەرەکەی بکات، واتا بوونی خۆشەویستییەکی گەورە لەنێوانیاندا، بۆ پیاویش هەمان واتا دەگەیەنێت.

شەڕکردن لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵک لەخەوندا، واتا دەستکەوتنی ڕسق و ڕۆزی و زیادبوونی داهات.

ئەگەر لەخەوندا ژنێک لەگەڵ خەسوی شەڕبکات، واتا کۆتایی هێنان بە کێشە وئاڵۆزییەکان، ئاماژەیشە بۆئەوەی کە خەسووی پێویستی پێیەتی.

ئەگەر پیاو لەخەونیدا شەڕ لەگەڵ کەسی نەناسراودا بکات، واتا بیستنی هەواڵێکی دڵخۆشکەر.

و: پەری

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure