پیاوێک قێزەونترین کار دەکات بەرامبەر ئەو کچەی خۆشی دەویست

هەمەڕەنگ :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 8590‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

پۆلیسی پاکستان پیاوێکیان دەستبەسەرکرد بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتنی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە مادەیەکی سووتێنەر، دوای ئەوەی ڕازینەبووە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەنجام بدات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل"ی بریتانی ڕایگەیاند: دایکی کچەکە لەدانپێدانانەکەیدا، دوو پیاوی تاوانبارکردوە، باسیلەوەکردوە کە 1:30ی شەو لەهاواری کچەکەی خەبەری بوەتەوە لەوکاتەدا دووپیاوی بینیوە ڕایانکردووە دوایئەوەی مادەیەکی سووتێنەریان کردوە بە دەموچاو و جەستەی کچەکەیدا و ویستویانە ئاگری لێبەربدەن.

ڕاستەوخۆ دایکی کچەکە کەسوکارە نزیکەکانی خۆیانی ئاگادارکردووەتەوە و گەیاندویانەتە نەخۆشخانە، خۆشبەختانە سوتاوییەکە تەنیا توێژاڵی دەرەوەی پێستەکەی گرتووە و تەندروستی جێگیرە.

پۆلیس پیاوەگومانلێکراوەکە و هاوڕێکەی دەستگیرکردوە بەمەبەستی لێکۆلینەوە.

و: پەری
پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure