فیلێک بەهۆی بەچکەکەیەوە هێرش دەکاتە سەر خەڵکی گوندێک

هەمەڕەنگ :: 15/05/2019‌ :: 474‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

بەپێی ماڵپەڕە ڕۆژنامەوانیەکانی سریلانکا فیلێکی تەمەن هەشت مانگ ڕزگارکرا، پاش ئەوەی بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لەناو چاڵێک قوڕدا گیری خواردبوو.

بەپێی ئەو دیمەنانەی کەناڵی (دیرانا تی ڤی) بڵاویکردەوە دوو پیاو ماتۆڕەکەیان بەجێ دەهێڵن و هەڵدێن، چونکە دایکی فیلە بچوکەکە هێرش دەکاتە سەریان، ئەم رووداوە لە ناوچەی کاتوواوا لە باشووری هامبانتۆنا ڕوویداوە کە دوورگەیەکە دەکەوێتە زەریای هیندیەوە.

هەروەها خەڵکی گوندەکە بەرپرسانی بەشی ژیانی کێویان لەوە ئاگادارکردەوە کە فیلێکی مێینە هێرش دەکاتە سەر ئەو کەسانەی بە ڕێگەکەدا تێپەڕدەبن، دواتر تیمەکانی ناوچەکە رێگەیەکیان بۆ بەچکە فیلەکە هەڵکەند تاوەکو بێتە دەرەوە و پاش ئەوەی بە دایکی شادبووەوە لەناوچەکە دیارنەمان.

و: هیڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure