ڕاگری مرۆڤایەتی سەدە و چارەکێک ژیا و پێش مردنی نهێنیەکەی ئاشکرا کرد

هەمەڕەنگ :: 15/05/2019‌ :: 2679‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


پیاوێکی ڕوسی گیانی لەدەستدا و گومانی ئەوە دەکرێت بەتەمەنترین کەسی سەر زەوی بووبێت، ئەم پیاوە تەمەنی 123 ساڵبووە و بەدرێژایی هەموو ژیانی سەردانی نەخۆشخانەی نەکردووە.

بەپێی رۆژنامەی میرەری بریتانی ئاباز ئیلیف لە کۆماری (ئەنفۆشیا)ی ڕوسی دەژیا و 8 منداڵ و 35 نەوەی بەدوای خۆیدا بەجێ هێشتووە ئەوانیش 34 منداڵی تریان هەبووە.
یونس بگ یفکیرۆف سەرۆکی ئەنگۆشیا لە بڵاوکراوەیەکدا سەرەخۆشی لە خێزانەکەی ئاباز کرد و وتی: "بەتەمەنترین پیاوی ڕوسیبووە و لە تەمەنی 123 ساڵیدا گیانی لەدەستداوە".
لە چەند چاوپێکەوتنێکی کۆندا ئەم پیاوە نهێنی تەمەنە درێژەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە: بەردەوام کاتژمێر 11ی شەو خەوتووە و کاتژمێر 7ی بەیانی لە خەو هەستاوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا: بەردەوام ئەو سەوزە و میوانەی دەخوارد کەلە کێڵگەکەیدا دەیچاند و گۆشتی مەڕی گوندەکەی خواردووە.
بەپێی بەڵگەنامەکان ئەم پیاوە لە ساڵی 1886دا لەدایکبووە واتە لەسەردەمی قەیسەر نیکۆلاسی دووەم و لە تەمەنی 7 ساڵیدا شوانی مەڕبووە تاوەکو ئەو رۆژەی مردووە.
هەروەها بەدرێژایی ژیانی جگەرەی نەکێشاوە و کحولی نەخواردووەتەوە و لە پزیشک بەدووربووە، تەنیا لە تەمەنی 121 ساڵیدا نەشتەگەریەکی بۆ چاوی ئەنجامداوە.

وەرگێڕان: هیڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure