پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: 15/05/2019‌ :: 3954‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ

كاوڕ:
پێویسته‌ زۆر به‌باشى خۆت ئاماده‌ بكه‌یت بۆئه‌وه‌ى نه‌كه‌ویته‌ هیچ قه‌یرانێكه‌وه‌، هیچ كه‌سێك به‌رووى هێوا گه‌وره‌كانتدا ناوه‌ستێته‌وه‌، له‌رووى خۆشه‌ویستیشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا پێویسته‌ لێكتێگه‌یشتن و لێبورده‌یى له‌نێوانتاندا هه‌بێت.

گا:
پێویسته‌ بزانیت چۆن گرنگى به‌ هه‌موو كاره‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانت ده‌ده‌یت بۆئه‌وه‌ى هیچیان له‌ده‌ست نه‌ده‌یت، له‌هه‌مانكاتدا پێویسته‌ تواناى هه‌ڵگرتنى هه‌ر به‌رپرسیاریه‌تییه‌كت هه‌بێت كه‌ په‌یوه‌ندى هه‌بێت به‌ كاره‌كه‌ته‌وه‌ و ته‌مه‌ڵ نه‌بیت.

دووانه‌:
بیر له‌وانه‌ مه‌كه‌ره‌وه‌ كه‌ له‌ده‌ستتدان چانسى ترت بۆ دێته‌ پێشه‌وه‌ و هه‌موو شته‌كان به‌خێرایى باشده‌بن، به‌ڵام پێویسته‌ چاوه‌ڕوان بیت هه‌تا كاتى خۆى دێت، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ شتێك كه‌ خۆت نایكه‌یت به‌زۆر به‌سه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا جێبه‌جێى مه‌كه‌، یه‌كسانى نێوانتان كلیلى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامبوونتانه‌.

قرژاڵ:
ئه‌زموونى ئه‌و كاره‌ى كه‌ ده‌یكه‌یت ئه‌مڕۆ زیاتر ده‌بێت و پێویسته‌ سوودى لێ وه‌ربگریت و هانى ئه‌وانى تر بده‌یت بۆئه‌وه‌ى هه‌ركاتێك ویستت پشتیوانییان به‌ده‌ستبهێنیت، ئه‌مڕۆ رۆژێكى باشده‌بێت بۆت و له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت دۆخه‌كه‌ ئاسایى ده‌بێت و له‌كه‌شێكى جێگیردا ده‌بیت.

شێر:
له‌وانه‌یه‌ كاره‌كه‌ت سه‌خت بێت به‌ڵام زۆر له‌كارى زۆرێك له‌خه‌ڵك باشتره‌، پێویسته‌ سوپاسگوزاربیت و بزانیت كه‌ له‌ كاره‌كه‌تدا ده‌توانیت به‌ره‌وپێش بچیت، له‌رووى خۆشه‌ویستیشه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ ئه‌و شتانه‌ى دڵت خۆشده‌كات له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كتدا بیكه‌ و ماندووبوونه‌كانى ژیانى رۆژانه‌ت له‌بیر بكه‌.

فه‌ریك:
پێویسته‌ هه‌ر كارێك كه‌ پێت ده‌سپێردرێت به‌ ئه‌رێنى لێى بڕوانیت له‌پێناوى گه‌یشتن به‌ باشترین ئاستى وزه‌ و په‌رۆشى، به‌ڵام ئاگاداربه‌ زۆر خۆت شه‌كه‌ت مه‌كه‌.

ته‌رازوو:
ئه‌مڕۆ رۆژێكى گرنگه‌ بۆت بۆئه‌وه‌ى بیروبۆچوون و لێكدانه‌وه‌ تایبه‌ته‌كانت به‌ ئه‌وانى تر بڵێیت، له‌رووى سۆزداریشه‌وه‌ ئه‌مڕۆ رۆژێكى خۆش له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا به‌سه‌رده‌به‌یت.

دووپشك:
بیركردنه‌وه‌ى هه‌میشه‌یت له‌ به‌ده‌ستهێنانى سوودى دارایى گه‌وره‌ بێئه‌وه‌ى هه‌وڵ بده‌یت هیچ سوودى نییه‌ و هه‌لى گه‌یشتنت به‌ ئامانجه‌كه‌ت لاوازتر ده‌كات، له‌رووى خۆشه‌ویستیشه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا دڵخۆشبیت پێویسته‌ دڵتان پڕبێت له‌ خۆشه‌ویستى و گه‌رموگوڕبن و به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بكه‌ن.

كه‌وان:
ئه‌مڕۆ كاره‌كه‌ت په‌ره‌ده‌سه‌نێت و به‌رهه‌مى ماندووبوونه‌كانت ده‌چنیته‌وه‌، چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ ده‌كه‌یت كه‌ به‌رۆكیان گرتوویت، ته‌ركیز بكه‌ و به‌ره‌و ئامانجه‌كانت هه‌نگاو بنێ.

گیسك:
هه‌وڵبده‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ى هه‌ته‌ خۆت بگونجێنیت هه‌رچه‌نده‌ به‌لاشته‌وه‌ خۆش نه‌بێت، رێگه‌ مه‌ده‌ وزه‌ى نه‌رێنى كارت تێبكات و هه‌وڵبده‌ هانى خۆت بده‌یت بۆ كاركردن.

سه‌تڵ:
زۆربه‌ى ئه‌و شتانه‌ى لێیان ده‌ترسیت له‌راستیدا بوونیان نییه‌، بوێربه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاسته‌نگییانه‌ى دێنه‌ڕێت و خۆت له‌ كاردانه‌وه‌ و خۆ نمایشكردن له‌به‌رچاوى كه‌سانى تر به‌دووربگره‌، هه‌رگیز باسى ئه‌و شتانه‌ مه‌كه‌ كه‌ به‌نیازیت بیانكه‌یت له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌سانى ئیره‌ییبه‌ر له‌ده‌ورته‌.

نه‌هه‌نگ:
پێویسته‌ له‌ئێستادا زۆر گرنگى به‌خۆ رێكخستنه‌وه‌ بده‌یت و هه‌موو شتێك رێكبخه‌یت بۆ دانانى پلانێكى تۆكمه‌ بۆ داهاتووت، ئه‌مڕۆ هه‌ندێك هه‌لى پیشه‌ییت بۆ دێته‌ پێشه‌وه‌ له‌رێگه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندى و دۆستایه‌تییانه‌ى كه‌ هه‌ته‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال      
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure