کرێکارێکی بیانی ئەشکەنجە دەدرێت وڵاتەکەی دێتە دەنگ

هەمەڕەنگ :: 15/05/2019‌ :: 3656‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 

کرێکارێکی فلیپینی لە وڵاتی سعودییە لەلایەن ئەو خاوەن ماڵەی کاریان بۆ دەکات بە خراپترین شێوە ئەشکەنجە دەدرێت و وڵاتەکەشی دێتە دەنگ.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردۆتەوە: بەهۆی ئەوەی کەلوپەلی ئەو ماڵەی کاریان بۆ دەکات لەبەر تیشکی خۆر بەجێ هێشتووە، خاوەن ماڵەکەی بە توندترین شێوە ئەشکەنجەی کرێکارێکی فلیپینی دەدات و بە درەختی حەوشەی ماڵەکەیانەوە دەیبەستێتەوە.

یەكێک لە هاوڕێکانی ئەو کرێکارە وێنەی دەگرێت و ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی فلیپینی کردووە و هەمان رۆژ گەڕێنراوەتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی.

و:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure