بزانە لە کۆندا چۆن رێگری کراوە لە منداڵبوون !!

هەمەڕەنگ :: 14/05/2019‌ :: 9566‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


لە سەردەمی ئێستادا باشترین و باوترین شت بۆ ڕێگریکردن لە نەبوونی منداڵ حەبی دژە سکپرییە لەگەڵ هەندێک کەرەستەی تری سەردەمیانە، بەڵام هەرگیز پرسیاری ئەوەت کردووە ئایا لەکۆندا چۆن ڕێگریان لە بوونی منداڵ کردووە ماڵپەڕی" بی بی سی"  ئیسپانی ئەو شتە سەیرانە ئاشکرا دەکات کە لەکۆندا پشتیان پێبەستووە بەمەبەستی ڕێگریکردن لە دووگیانبوون؟

 
پیسایی تیمساح: بەپێی بڵاوکراوەی ماڵپەڕی ناوبراو، ژنانی میسر بەمەبەستی ڕێگریکردن لە دووگیانبوون، پیسایی تیمساح و شیری ترشاویان بەکارهێناوە، وەکو شێوە هەویرێکیان لێکردووە و لەناو زێ دایانناوە، بەمەبەستی درووستکردنی ڕێگرییەک لە چوونی تۆو بۆ هێلکە.

 

تێکەڵەی هەنگوین و سۆدە: بەهەمان شێوەی پیسایی تیمساحەکە بەکاریان هێناوە، وەکو شافێکیان لە هەویرەکە کردووە و کردوویانەتە منداڵدانیانەوە.

 

خواردنەوەی جییوە: لەسەدەی حەوتەمی زایندا باوبوو لەناو ژنانی چینی، جییوەکەیان لەگەڵ زەیت تێکەڵ دەکرد و بە گەدەی خاڵی دەیانخواردەوە، ئەم پێکهاتەیە ژەهربوو بووبەهۆی مردنی چەندین ژن و نەزۆکبوونیان.

 

بازدان بۆ دواوە: لە سەردەمی یۆنانی سورانوسدا، پزیشکێک ئامۆژگاری ژنانی کردبوو دوای ئەنجامدانی سەرجێی و بەمەبەستی ڕێگریکردن لە منداڵ، ٧ جار بازبدەن بۆ دواوە یاخود چەندجارێک بپژمن.

 

بەکارهێنانی ئەڵقە: بریتیبووە لە درووستکردنی هەویرێکی مەتاتی یان ئیسقان یان کانزا لەشێوەی ئەڵقە، دەبوو کەسێکی شارەزا دەمی منداڵدانی پێببەستێت بۆماوەی ٤ مانگ، ئەم ڕێگایە زیاتر لە ئەوروپا بەکارهاتووە لەسەدەی هەژدەهەمدا.

 

و: پەری
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure