مرۆڤ پێش مردنی چی ده‌بینێت؟

هەمەڕەنگ :: 14/05/2019‌ :: 6405‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

چه‌ند به‌كارهێنه‌رێكی وێبسایتی "ڕێدیت" چیرۆكی نزیكبوونه‌وه‌یان له‌ مردن بڵاوكرده‌وه‌ و باسی ئه‌و شتانه‌یان ده‌كرد كه‌ له‌و كاته‌دا ده‌یانبینی و هه‌ستیان پێده‌كرد، له‌و ماوه‌یه‌ی له‌ نێوان و ژیان و مردندا مابوونه‌وه‌.

ئه‌م چیرۆكانه‌ سه‌رنجی زیاتر له‌ 10 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری وێبسایته‌كه‌ی ڕاكێشا، به‌ تایبه‌تی چیرۆكی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ كه‌ باسی حاڵه‌ته‌كه‌ی خۆی ده‌كات و به‌وه‌ وه‌سفی ده‌كات كه‌ له‌و ماوه‌یه‌ی نیوه‌ مردوو بوو هیچ ڕووناكییه‌كی نه‌ده‌بینی یان هیچ شتێكی بیر نه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ وابێت بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك بوونی نه‌بووبێت، هه‌ستی به‌ هیچ شتێك نه‌ده‌كرد و هیچ شتێكی نه‌ده‌بینی و ئه‌و كاته‌ی تیایدا نیوه‌ مردووبوو وه‌ك چركه‌یه‌ك تێپه‌ڕی.

چه‌ند به‌كارهێنه‌ری دیكه‌ش ئه‌م حاڵه‌ته‌یان لێكچوواندووه‌ به‌ خه‌وێكی قووڵ پاش ڕۆژێك پڕ له‌ ماندووبوون، واته‌ ئه‌و كاته‌ی كه‌سه‌كه‌ نزیكی مردن ده‌بێته‌وه‌ یاخود نیوه‌ مردوو ده‌بێت هیچی بیر نامێنێت له‌و ماوه‌یه‌دا و هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌كی نابێت بۆیه‌ وه‌ك چاو تروكاندنێك وابه‌ بۆیان.

و:كێوان
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure