درێژیی په‌نجه‌ی دووه‌می پێت چیت له‌باره‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات؟

هەمەڕەنگ :: 14/05/2019‌ :: 9902‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

له‌ كه‌لتووری زۆر نه‌ته‌وه‌دا درێژیی په‌نجه‌ی دووه‌می پێ به‌ توانای سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێن هه‌تا ئه‌و په‌نجه‌یه‌ درێژتر بێت ئه‌وا كه‌سه‌كه‌ زیاتر حه‌ز و توانای سه‌ركردایه‌تیی تێدایه‌ و خۆسه‌پێنن.

 
له‌ هیندستان دایكان رێگرییان كردووه‌ له‌وه‌ی كوڕه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كچانه‌دا هاوسه‌رگیری بكه‌ن كه‌ په‌نجه‌ی دووه‌می پێیان درێژتره‌ چونكه‌ پێیان وابووه‌ كچه‌كه‌ دواتر خۆی به‌سه‌ر كوڕه‌كه‌یاندا زاڵ ده‌كات.

 

كورتیی په‌نجه‌ی دووه‌می پێ مانای وا نییه‌ كه‌سێكیت حه‌زت به‌ ژێرده‌سته‌ییه‌، به‌ڵكو ده‌ریده‌خات كه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌ش نه‌بیت به‌لاته‌وه‌ ئاساییه‌. حه‌زت به‌ لێك تێگه‌یشتنه‌ و به‌ زۆر بۆچوونه‌كانت ناسه‌پێنیت.

په‌نجه‌ی سێیه‌م
په‌نجه‌ی سێیه‌م یان ناوه‌ڕاستی پێ له‌لای چینییه‌كان په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ هێزی ئیراده‌وه‌ و پێیان وایه‌ هه‌تا ئه‌و په‌نجه‌یه‌ درێژتر بێت كه‌سه‌كه‌ پڕ وزه‌تره‌ و به‌هێزتره‌ و زیاتر سووره‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ له‌ كاره‌كانیدا سه‌ركه‌وتووتر بێت.

 

به‌ڵام كورتیی په‌نجه‌ی ناوه‌ڕاستی پێ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێكیت چێژ له‌ ژیان وه‌رده‌گریت و حه‌زت به‌ پشوو و كاری ئاسانه‌. ڕه‌نگه‌ خه‌ڵك به‌ ته‌مبه‌ڵت بزانن به‌ڵام تۆ پێیان ده‌ڵێیت ژیان كورته‌ و نابێت خۆت ماندوو بكه‌یت.

و: س ر

پ: پەری

بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure