خاتوو ئه‌سما "بینه‌ره‌كانى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌"، شێوه‌ى راسته‌قینه‌ى به‌مشێوه‌یه‌یه‌

دراما و سینەما :: 14/05/2019‌ :: 18215‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


خانمه‌ ئه‌كته‌رى دیارى تورك ئیپێك بیلگن، كه‌ له‌نێو هه‌واداره‌كانیدا له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ كه‌سایه‌تى (خاتوو ئه‌سما)ى زنجیره‌ى (بوكى ئیستانبوڵ) ناسراوه‌، شێوه‌ى راسته‌قینه‌ى له‌و شێوه‌یه‌ جیاوازه‌ كه‌ له‌ دراماكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌واداره‌كانیشى ده‌ڵێت "چاوى بینه‌ره‌كانى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌".


ئیپێك بیلگن، یه‌كێكه‌ له‌ خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌ دیاره‌كانى تورك، له‌ ساڵى 1956 له‌ ئیستانبوڵ له‌ توركیا له‌دایكبووه‌، باڵاى 1.58 سم. هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ ئه‌كتەرى دیارى توركیا جونه‌ید چڵشكور كردووه‌ و خاوه‌نى كچێكن به‌ناوى (چاگ).

ئیپێك له‌ زنجیره‌ى (بوكى ئیستانبوڵ)دا رۆڵى كه‌سایه‌تى (خاتوو ئه‌سما) ده‌بینێت كه‌ دایكى چوار كوڕه‌، له‌ خێزانێكى خانه‌دانى توركیا له‌دایكبووه‌ و بووه‌ته‌ میراتگرى سه‌ره‌كى و پارێزه‌رى نازناوى خانه‌دانى خێزانه‌كه‌ى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو كارێكده‌كات له‌پێناو پاراستنى خێزانه‌كه‌یدا.

كه‌سایه‌تى خاتوو ئه‌سما له‌ دراماكه‌دا خاتوونێكى به‌ته‌مه‌نه‌، به‌پێچه‌وانه‌ى شێوه‌ى راسته‌قینه‌ى ئه‌م خاتونه‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕاى ته‌مه‌نه‌كه‌ى خاوه‌نى روخسارێكى سه‌رنجڕاكێشه‌ هه‌ربۆیه‌ به‌شێك له‌ هه‌وادارانى ئه‌م خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌ پێیان وایه‌ "به‌هۆى گۆڕینى شێوه‌ى ستایل و ماكیاژییه‌وه‌ فێڵ له‌ چاوى بینه‌ره‌كان كراوه‌"، به‌شێكى تریشیان پێیانوایه‌ "ئه‌م خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌ ستایله‌ نوێیه‌كه‌ى كه‌ به‌هۆى فیلمه‌كه‌وه‌ بۆى دانراوه‌ سه‌رنجڕاكێشتربووه‌".

ئا: ئا.ح
پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure