دواى تێپەڕبوونى 34 ساڵ لە کوشتنى دەرهێنەرێکى ئەمریکى بکوژەکەى دەستگیرکرا

دراما و سینەما :: 13/05/2019‌ :: 1298‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

دواکارى گشتى ئەمریکا پياوێکى لە ویلایەتى نۆرس کارۆلینا تاوانبارکرد، بە کوشتنى بارى کرێن کە دەرهێنەرێکى بەناوبانگبوو و لەساڵى 1985 بە کوژراوى لەماڵەکەى خۆى دۆزرابووە.


لەوبارەیەوە ئیدارەى پۆلیسى لۆسئەنجلۆس لە بەیاننامەیەکدا وتى: "تومەتبارەکە ناوى (ئیدوارد هیات)ە و تەمەنى 52 ساڵە و بەپێی بەڵگەکانى ئەم دواییە بۆمان دەرکەوتووە کە ناوبراو لە ساڵى 1985بە  پەیکەرێک لەسەرى ئەو دەرهێنەرە بەناوبانگەى داوە، پاشان بۆ ئەوەى دڵنیابێت لە مردنى هەڵساوە بە وایەرى تەلەفۆنێک خنکاندویەتى".

 لە بەروارى 8ى نیسانى 2019 لێکۆڵەرەوانى تاوانەکانى دزى و کوشتن بەرەو ویلایەتى کارۆلینا بەرێکەوتن و توانییان (هیات) دەستگیر بکەن دواى ئەوەى دانى بە تاوانەکەیدا ناوە.

بارى کرێن دەرهێنەرێکى ناودار بووە و لە ساڵەکانى شەست و حەفتاکان و هەشتاکان چەندین فلم و زنجرەى  سەرکەوتووى بەرهەمهێناوە، دیارترینیان (داڵاس -هاواى فایف ئۆ –میشن ئیمبۆ سیبل)

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure