سینەمایەکى نوێ سیسەمی دوو نەفەرى تیا بەکاردەهێندرێت

دراما و سینەما :: 12/05/2019‌ :: 981‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

لە شارى شبرایتنباخ لە سویسرا هۆڵێکى سینەمایی نوێ کرایەوە کە لە جیاتى کورسى سیسەمی دوو نەفەری تیا بەکاردەهێندرێت.


بەپێی رۆژنامەى( دەیلى مەیل)ى بریتانى  ئەو سیسەمانە دوو نەفەرین  و دواى تەوابوونى نمایشکردنى هەر فلمێک چەرچەفەکانى دەگۆڕدرێت، بینەریش وەکو ئەوەى لەماڵى خۆى پاڵیدابێتەوە تەماشاى فلمەکان دەکات.

لەوبارەیەوە( سینەما باسى) ئاشکرایکرد، کە ئەو سیسەمانە لە ناو هۆڵى VIP کەسایەتییە گەورەکان دروستکراوە، ئامانجى دروستکردنى سینەمایەکى لەوشێوەیە دەگەڕێتەوە بۆ راکێشانى سەرنجى هەوادارانى پەخشى نتلفیکس و ئەمازۆن برایم بۆ ئەو سینەمایە.

ئەوەیشى خستۆتەڕوو کە سینەماکە 11 سیسەمی دوو نەفەرى لەخۆ دەگرێت و سەرینەکانیشى بە شێوەیەکى ئەلیکترۆنى جوڵەى پێدەکرێت، نرخى هەر بلیتێک-یش 49 فڕانکى سویسڕییە کە دەکاتە 48 دۆلارى ئەمریکی و ئەگەر کەسەکە خواردن و خواردنەوە بخوات، ئەوە پێویستە 19 دۆلارى دیکەش بدات.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure