سەگیش بەرتیل وەردەگرێت

هەمەڕەنگ :: 12/05/2019‌ :: 207‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


سەگ بەوە ناسراوە بەوەفاترین ئاژەڵی سەر زەوییە، بەڵام لە ماوەیەکەوە بۆ ماوەیەکی دی وەفاداریەکەیان بە نرخێکی بەرز دەکڕدرێت.

 
بەکارهێنەرێکی تویتەر بەناوی @JesseNeon ئاشکرایکرد ماوەیەکە سەگەکەی رێگە بە ورچێک دەدات زبڵدانەکەی بگەڕێت و لەبەرامبەردا ئێسکی ئاسک وەک بەرتیل وەردەگرێت.


ئەم کوڕە لە ڕێگەی تویتەرەوە نوسی (سەگێک بۆی دەرکەوتووە وەفای ئاژەڵەکەم دەتوانرێت بکڕدرێت)، هەروەها وێنەکانی وەک بەڵگە بڵاوکردەوە و لەسەری نوسی "ئەمە سێیەم جارە ڕووبدات".


پاش بڵاوکردنەوەی وێنەکان لە ماوەی یەک رۆژدا 35 هەزار لایکی بۆهات و خەڵکی لایەنی سەگەکەیان دەگرت.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure