بۆ له‌ سه‌ره‌تای به‌یانی-دا بێهێزین

تەندروستی :: 13/05/2019‌ :: 7520‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ

زۆربه‌ی كه‌سه‌كان به‌ تایبه‌ت خانمان به‌یانیان رووبه‌ڕووی كێشه‌ی له‌ خه‌وهه‌ستان ده‌بنه‌وه‌.

 
به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان، هۆكاری حه‌ز بۆ مانەوە لەنێو جێگەدا، ده‌توانێت هه‌ر دوو حاڵه‌تی جه‌سته‌یی و ده‌رونی بێت.

سایتی بێهداشت نیوزی فارسی،  ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی پزیشكه‌ ده‌رووناسه‌ ئه‌مریكییه‌كان بڵاودەکاتەوە و هۆی كێشه‌ی  خه‌واڵووی و بێهێزی به‌یانیان  و حه‌ز بۆ له‌ جێدامانه‌وه‌ی، خه‌مۆكی و  ماندووبوونی به‌رده‌وام، ئاشکرادەکات.

"دیسانیا" ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌یە كه‌ پزیشكه‌كان بۆ دیارده‌ی  هه‌ست به‌ بێهێزی كردن، خه‌واڵوویی و حه‌ز بۆ له‌ جێمانه‌وه‌ له‌ به‌یانیان به‌كاریدەهێنن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناتوانن له‌ جێگەی خەوەکانیان جیاببنەوە و ته‌نانه‌ت ده‌توانن چه‌ند رۆژ له‌ جێگەدا بمێننه‌وه‌ و كاتێكیش له‌و خه‌و هه‌ڵده‌ستن حه‌زیان له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یە بۆ ناو جێگەکەیان، كه‌سانێكن كه‌  تووش خه‌مۆكی  ده‌روونی یان جه‌سته‌ی بوون.

باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و دیارده‌ ئه‌وه‌یه‌،  پێش ئه‌وی بخه‌ون چه‌ند جوڵه‌ی وه‌رزشی وه‌كوو جوڵه‌كانی یۆگا و جوڵه‌ ئارامبه‌خشەكان ئه‌نجامبده‌ن و دواتر به‌ئاوی گه‌رم خۆیان بشۆن، دوای ئه‌وەش هه‌وڵبده‌ن هه‌موو شه‌وێك له‌ یه‌ك كاتژمێردا له‌ 6 بۆ 9 كاتژمێر بخه‌ون و به‌یانیانیش له‌ یه‌ك كاتژمێردا له‌ خه‌و هه‌ستن.

ئه‌گه‌ر به‌م کردارانە كێشه‌كەی چاره‌سه‌ر نه‌کرد، سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی بكه‌ن.

وه‌رگێران، ئازوو محه‌مه‌د
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین 

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure