ساڵڕۆژى رێزگرتن له‌ وڵاخ

ژینگە :: 11/05/2019‌ :: 190‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

له‌ سه‌ده‌ى شانزه‌هه‌مه‌وه‌ شارى ئۆتۆمبا له‌ مه‌كسیك كردوویه‌تى به‌ نه‌ریت ساڵى ڕۆژێك ته‌رخان بكات بۆ رێزگرتن له‌ وڵاخ، ساڵانه‌ هه‌زاران كه‌س له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا له‌ شه‌قامه‌كانى ئۆتۆمبا كۆده‌بنه‌وه‌ و به‌ سه‌ماكردن و ده‌ربڕینى خۆشى رێز ده‌گرن له‌ ڕۆڵى مێژوویى وڵاخ له‌ ئابوورى ناوچه‌كه‌یاندا.

گه‌شتیارێكى زۆریش ئاماده‌ى رێوڕه‌سمه‌كه‌ ده‌بێت و له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ى ئه‌مساڵدا چوار خێزان گوێدرێژه‌كانیان به‌جۆرێك گۆڕیبوو كه‌ وه‌ك دۆناڵد ترامپ بنوێنن، ئه‌م فێستیڤاڵه‌ هه‌موو ساڵێك له‌ یه‌كه‌مین یه‌كشه‌ممه‌ى مانگى مایسدا ئه‌نجام ده‌درێت. له‌م رۆژه‌دا وڵاخه‌كان هیچ كارێكیان پێناكرێت و رێزیان لێ ده‌گیرێت و ده‌ڕازێنرێنه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure