دره‌ختێك ته‌مه‌نی 2624 ساڵه‌

ژینگە :: 11/05/2019‌ :: 209‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

مرۆڤ ته‌مه‌نی دره‌خته‌كانی كه‌م كردووه‌ته‌وه‌. دره‌ختی بڕیوه‌ته‌وه‌ و دارستانی له‌ناوبردووه‌. ئه‌مه‌ش به‌ درێژایی مێژوو تا ئێستا به‌رده‌وامه‌.

 
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر دره‌خته‌كانی كارۆلاینای باكور ئه‌نجام درا و بۆیان ده‌ركه‌وت یه‌كێك له‌ دره‌خته‌كان ته‌مه‌نی زیاتر له‌ 2600 ساڵه‌.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 110 دره‌ختی سه‌ر رووباری ره‌ش له‌ كارۆلاینای باكوور ئه‌نجام درا كه‌ له‌سه‌ر رووبه‌ری 65 كیلۆمه‌تر دووجا روواون. دره‌خته‌كان جۆرێكن له‌ دره‌ختی (سه‌رو) Bald Cypress كه‌ ته‌مه‌نێكی زۆریان هه‌یه‌.

دره‌خته‌كان نمونه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت و ته‌مه‌نیان دیاری ده‌كرێت. زۆرێك له‌ دره‌خته‌كان ته‌مه‌نیان سه‌روو 1 هه‌زار و كۆمه‌ڵێكیان سه‌روو 2 هه‌زار ساڵ ته‌مه‌نیان بوو، به‌ڵام یه‌كێك له‌ دره‌خته‌كان كه‌ كۆدی BLK227ی بۆ دانراوه‌، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 2624 ساڵی ته‌مه‌نه‌. ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ ئه‌و كاته‌ی یه‌كه‌مین ده‌سته‌ی ئه‌وروپییه‌كان گه‌یشتنه‌ كیشوه‌ری ئه‌مریكا ئه‌و دره‌خته‌ 2200 ساڵ ته‌مه‌نی بووه‌.

له‌م چوار سه‌ده‌یه‌ی رابردوودا مرۆڤه‌كان بڕێكی زۆر دره‌ختیان له‌و دارستانه‌ بڕیوه‌ته‌وه‌ و بڕوا وایه‌ ئه‌و دره‌خته‌ به‌ته‌مه‌نانه‌ی ماونه‌ته‌وه‌ ته‌نیا 1%ی كۆی دره‌خته‌ سه‌رووه‌كان بن.

و: س ر 
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure