منداڵێک تاوەکو لەدایکبوونەکەی 1.5 ملیۆن دۆلاری تێچووە

هەمەڕەنگ :: 11/05/2019‌ :: 1845‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


منداڵێکی بریتانی لە ماوەی سکپری دایکیەوە تاوەکو کاتی لەدایکبوونەکەی بڕی 1.5ملیۆن دۆلاری تێچووە.

 
بەپێی رۆژنامەی میرەری بریتانی، هاوسەری شازادە هاری 650 هەزار دۆلاری تەنیا لە جلوبەرگی ماوەی سکپریدا خەرجکردەوە.


مێگان مارکڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بریتانیا بڕی 26 هەزار دۆلاری لە پرۆسەی منداڵبوونەکەیدا خەرجکردووە، هەروەها 195 هەزار دۆلاریان لە دروستکردنی ژووری منداڵەکەیان خەرجکردووە.


سەبارەت بە جلوبەرگەکانی مێگان لە ماوەی سکپڕیدا 75 جلوبەرگی جیاوازی لە دەرکەوتنەکانیدا پۆشیووە و هەموویان سەر بە خانە بەناوبانگەکانی فاشیۆنی وەک دیۆر و جیڤنشی و ڤالانتینۆبوو.


ڕۆژی چوارشەمەی پێشوو شازادە هاری و هاوسەرەکەی منداڵەکەیان لەبەردەم رۆژنامەوانەکان پیشاندا و ئاشکرایانکرد کە ناوی (ئارشی هاریسۆن ماونتباتن وندسۆر)یان لێناوە و نەوەی هەشتەمی شازادە ئیلیزابێسە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد
پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure