ئێرله‌ندا ده‌بێت به‌ دووه‌م وڵات كه‌ باری له‌ ناكاوی ئاووهه‌وا ڕابگه‌یه‌نێت

ژینگە :: 10/05/2019‌ :: 180‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

ئێرله‌ندا ده‌بێت به‌ دووه‌م وڵات بۆ ڕاگه‌یاندنی باری له‌ناكاوی ئاووهه‌وا به‌ هۆی ئه‌و گۆڕانه‌ گه‌ورانه‌ی به‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وادا هاتووه‌ به‌ هۆی گه‌رمبوونی زه‌وییه‌وه‌ كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ داده‌نرێت بۆ سه‌ر هه‌ساره‌كه‌.

بریتانیا یه‌كه‌م وڵات بوو كه‌ ئه‌م باره‌ له‌ ناكاوه‌ رابگه‌یه‌نێت له‌ 1 ئایاری له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، ئه‌م بڕیاره‌ی ئێرله‌ندا بێ ده‌نگدان له‌سه‌ر دووپاتكرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ و حزبه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاگه‌یاندنی ئه‌م باره‌ له‌ ناكاوه‌ بێ هوده‌ ده‌بێت ئه‌گه‌ر نه‌خرێته‌ بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه‌ واته‌ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ ده‌بێت گۆڕانكاری گه‌وره‌ بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌رمبوونی زه‌وی. 

و:كێوان
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure