ئاگاداربە!! لەکاتی ڕۆژووشکاندن ئەم هەڵەیە ئەنجام مەدە

تەندروستی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 3743‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


کۆمەڵێک توێژەری پاکستانی هۆشداریان دەربارەی نەریتێکی هەڵەدا زۆرێک لە ڕۆژوان لەکاتی ڕۆژووشکاندن ئەنجامی دەدەن و مەترسی دەکاتە سەر ژیانیان.

 
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ کەلە گۆڤاری (ئۆردۆ پۆینت)ی پاکستانی بڵاوکرایەوە، خواردنەوەی خواردنەوە گازیەکان پاش ڕۆژێکی دوور و درێژ لە ڕۆژووگرتن زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.


بیلال جەمیل پسپۆرێکی بواری خۆراکییە و  خواردنەوە گازیەکان بە (ژەهری شیرین)ی کاتی بەربانگ و پارشێو ناودەبات، چونکە زیان بە پرۆسەی هەرس دەگەیەنێت و ڕەنگە لەهەندێ حاڵەتدا ببێتە هۆی جەڵتەی مێشک یان دڵ، ئەمە جگە لەوەی هەستی تینوویەتی زیاددەکات.


دواتر ئاماژەی بەوەدا هەر کوپێک خوارنەوەی گازی 140 کالۆری تیادایە و هیچ بەهایەکی خۆراکی نییە، هەربۆیە واباشترە شەبەتی میوە زیاتر بخۆینەوە.

وەرگیڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure