فیلم کارتۆنێک پێشبینی ڕووخانی کڵێسای نۆتەردام و چەند ڕوداوێکی ترسناک دەکات

هەمەڕەنگ :: 09/05/2019‌ :: 1150‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


لەم ماوەیەدا لەتۆڕە کۆمەڵایەتی و ماڵپەڕە ڕۆژنامەوانیەکان باس لەو فیلمە کارتۆنیە دەکرێت کە پێشبینی ڕووخانی کڵێسای نۆتەردامی کردووە.

 
ئەم فیلمە کارتۆنییە ناوی (I, Pet Goat II) و ساڵی 2012 دەرهێنەرێکی کەنەدی بەناوی لویس لیفبفر بەرهەمیهێناوە و چەندین دیمەنی نامۆی تیادا خەڵکی دەڵێن پێشبینی داهاتوو دەکات و هەندێکیانی لێ هاتووەتە دی.


لەدیارترین ئەو ڕووداوانەی فیلم کارتۆنەکە پێشبینی کردووە گڕگرتنی کڵێسای نۆتەردامە و زۆر ئاشکرا دیمەنەکەی بەرجەستەکردووە.


لە هەمان فیلم کاتۆندا چەند پێشبینیەکی دیکە کراوە  وەک ڕووخانی هەڕەمەکان، هەروەها لە یەکێک لە دیمەنەکاندا لە چواردەوری مزگەوتێک جەنگ بەرپابووە ئەمەش لە چەند بەشێکی جیهاندا ڕوویداوە، دواتر دایکێکی باڵاپۆش نیشان دەدات کە منداڵە مردووەکەی بەدەستەوەیە بەداخەوە ئەم دیمەنەش بووەتە شتێکی ئاسایی لە چەند بەشێکی دیکەی جیهاندا.


لە سەرەتای فیلمەکەدا بزنێک نیشان دەدات ئەمەش لەکاتێکدایە لە زۆرێک لە ئاینەکاندا بزن ئاماژەیە بۆ شەیتان، دواتر دەستێکی خوێناوی نیشان دەدات بوکەڵەیەک دەجوڵێنێت ئەویش جۆرج بۆشە و دواتر دەبێت بە ئۆباما وەک نیشانەیەک بۆ ئەوەی دەستیان بەسەر جیهاندا گرتووە.


یەکێک لەو منداڵانەی لەبەردەم ئۆبامادا دانیشتووە سێوێکی بەدەستەوەیە و کاتێک لەدەستی دەکەوێت دەبێت بە دووبەشەوە و هەردووکیان گوڵێک پێدەهێنن، زۆرکەس دەڵێن ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی پاش سێ ساڵ لە دەرچوونی ئەم فیلم کارتۆنە ئۆباما یاسای هاوسەرگیریکردنی هاوڕەگەزبازەکانی پەسەندکردووە.


هەرچەندە دەرهێنەری فیلمەکە دەڵێت: هیچ مەبەستێکی نەبووە و کاریگەری کەسی لەسەرنەبووە، بەڵام زۆرکەس گومانی ئەوە دەکەن فیلم کارتۆنەکە نامەیەک بێت لەو کەسانەی جیهان بەرێوە دەبەن.

 

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure