ئایا هەنگاوەکانى دەرکەوتنى مانگ پەیوەندى بە تەندروستی مرۆڤەوە هەیە؟

هەمەڕەنگ :: 16/05/2019‌ :: 190‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

لە دێرزەمانەوە مرۆڤ پشتی بەستووە بە هەنگاوەکانى دەرکەوتنى مانگ بۆ باشکردنى میزاج و بەهێزکردنى تەندروستیان و هەندێک لە زانستەکانى ئەم سەردەمەش پشتگیرییان لەو دیاردەیە کردووە و پێیان وایە، هەنگاوەکانى دەرکەوتنى مانگ پەیوەندییان بە شڵەژانى خەوتنى کەسەکەوە هەیە و کاردانەوە لەسەر دەروونیان دروستدەکات لەوانەش (تووندوتیژى ) رووداوى خۆکوشتن.


لەوبارەیەوە رۆژنامەى (Swiss Medical Weekly) ئاشکرایکردووە: بەپێی ئەنجامى دوا لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، ئەو گریمانانە دوورن لە راستییەوە و هەنگاوەکانى گۆڕینى مانگ هیچ پەیوەندییەکیان بە تەندروستى مرۆڤەوە نییە.

ئەمەش دواى ئەوە دێت کە لێکۆڵەرەوان لە نەخۆشخانەى زیورخى فێرکارى و نەخۆشخانەى کانتۆن غراوبیوندن و کۆلێژى ئەنشتاینى پزیشکى، هەڵساون بە لێکۆڵینەوە لەسەر 18000 کەسى تووش بوو بەنەخۆشى دەروونى، کە لە ماوەى 2005 بۆ 2015 چارەسەریان وەرگرتووە.

لە کۆتاییدا زانایان پشکنین و لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو ماوەیە کردووە، کە تیایدا نەخۆشەکان بە هەنگاوەکانى دەرکەوتنى مانگ تێپەڕیوون و لە ئەنجامدا بۆیان سەلمێندراوە کە لەو ماوانەدا هیچ گۆڕانکارییەک لە حاڵەتى نەخۆشییەکانیان دروستنەبووە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure