نه‌مان و له‌ناوچوونی ئاژەڵان و ڕووه‌كه‌كان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی

ژینگە :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 167‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

له‌ ئێستادا زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن جۆر ئاژه‌ڵ مه‌ترسی له‌ ناوچوونیان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی و هاوشانی مه‌ترسی گه‌رمبوونی زه‌وییه‌. 

مرۆڤ گه‌وره‌ترین هۆكاره‌ بۆ له‌ناوچوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گیانه‌وه‌ر و ڕووه‌كه‌كان، له‌ ناوچوونی ئه‌م زینده‌وه‌رانه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی و مه‌ترسیداری هه‌یه‌ له‌سه‌ر زه‌وی و كارده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و هه‌وایه‌ی هه‌ڵیده‌مژین و توانای زه‌وی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسجین كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

ساڵی ڕابردوو سندوقی جیهانی سروشت (WWF) ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی گیانه‌وه‌ری جۆری (شیرده‌ر، باڵنده‌، ماسی، خشۆك و زینده‌وه‌ره‌ وشكاوییه‌كان) به‌ ڕێژه‌ی 60% كه‌مبۆته‌وه‌ و ته‌نیا له‌ ماوه‌ی 40 ساڵدا، ئه‌مه‌ كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت مرۆڤایه‌تی دووچاری كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌.

و:كێوان

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure