به‌ 4 خۆراك رێ له‌ پیری بگره‌

تەندروستی :: 07/05/2019‌ :: 1861‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ


له‌ ده‌رمانخانه‌ و كۆگاكاندا بڕێكی زۆر ده‌رمان و چاره‌سه‌ر به‌ناوی ده‌رمانی دژه‌ پیربوونه‌وه‌ ده‌فرۆشرێن كه‌ رێگریی له‌ پیربوون و وشكبوونه‌وه‌ و چرچبوونی پێست ده‌كه‌ن.


ئه‌گه‌ر كێشه‌ی پێستت هه‌یه‌، ئه‌وا پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ دیاریكردن و چاره‌سه‌ری پێست، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نیا ده‌ته‌وێت پێستت به‌ گه‌نجی بمێنێته‌وه‌، چوار گرنگترین خۆراك ئه‌مانه‌ن:

سیلینیۆم:
توخمێكی كیمیاوییه‌ كه‌ خواردنی بڕێكی كه‌م لێی سوودێكی زۆری ته‌ندروستی هه‌یه، به‌هۆی رێگری له‌ ته‌نۆلكه‌ به‌ره‌ڵاكانه‌وه‌ سوودی هه‌یه‌ بۆ پێست و چاره‌سه‌ری سووتاوی و برین و دژه‌ پیربوون و شێرپه‌نجه‌یه‌. ئه‌م توخمه‌ له‌ خۆراكه‌كانی وه‌ك قارچك و خۆراكی ده‌ریایی و فاسۆلیا و تۆوی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ و گۆشت و جگه‌ری ئاژه‌ڵدا هه‌یه‌.

ڤیتامین E:
رێگری له‌ ته‌نۆلكه‌ به‌ره‌ڵاكان ده‌كات كه‌ خانه‌كان له‌ناو ده‌به‌ن و ده‌بنەهۆی چرچی و هێڵ و تێكچوونی پێست. له‌ تۆوی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ و گوێز و باده‌م و فستق عه‌بید و سه‌وزه‌كان و برۆكلیدا زۆره‌.

ڤیتامین C:
دژه‌ ئۆكسێنێكی به‌هێزه‌ و له‌ زۆربه‌ی ڤیتامینه‌كانی تر باشتره‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌نۆلكه‌ به‌ره‌ڵاكان و ده‌توانێت زیانی سووتان به‌ تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی كه‌مبكاته‌وه‌. هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ دروستبوونی كۆلاجینی نوێ كه‌ خانه‌ی پێست به‌ نه‌رمی ده‌هێڵێته‌وه‌. ڤیتامین C له‌ مزره‌مه‌نییه‌كان و بیبه‌ر و كیوی و ته‌ماته‌ و برۆكلیدا زۆره‌.

ئۆمیگا 3:
ئه‌گه‌ر تۆ رۆژانه‌ ماسی و خۆراكی تری ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ ئۆمیگا 3 نه‌خۆیت، ئه‌وا خواردنی به‌شێوه‌ی حه‌بیش به‌سووده‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی پێست به‌ شێداری. هه‌روه‌ها هه‌وكردن كه‌مده‌كاته‌وه‌ و چاكبوونه‌وه‌ی زیبكه‌ خێرا ده‌كات و رێگره‌ له‌ دروستبوونی چرچی پێست. ئۆمیگا 3 جگه‌ له‌ ماسی له‌ گوێز و تۆوی كه‌تانیشدا زۆره‌.

و: س ر

پێداچوونەوە: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure