ملیۆنەها بوونەوەر مەترسی لەناوچوونی لەسەرە... مرۆڤیش هۆکارەکەیەتی

ژینگە :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 229‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

رۆژی دووشەمە سەنتەری زانستە بایەلۆجیەکان ئاشکرایکرد بەهۆی چالاکیەکانی مرۆڤەوە ملیۆنەها بوونەوەری سەر زەوی مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.

نزیکەی 145 پسپۆڕ لە 50 دەوڵەتی جیاوازەوە زانیاریان لە 15 هەزار سەرچاوەی زانستی و حکومی کۆکردەوە و دیارترین ئەو گۆڕانکاریە سروشتیانەیان خستەڕوو کەلەماوەی پەنجا ساڵی پێشوودا ڕوویداوە.

پسپۆڕان ئاشکرایانکرد بەهۆی چالاکیە چڕەکانی مرۆڤ و پەرەسەندنی ئابووریەوە نزیکەی یەک ملیۆن بوونەوەر لە کۆی 8 ملیۆن مەترسی لەناوچوونی لەسەرە.

لە سەدەی شانزەیەمەوە تاوەکو ئێستا 680 جۆر بڕبڕەداو لەناوچوون و لە ئێستادا نزیکەی 40% وشکاوەکیەکان و 33% دەمارە مەرجانیەکان و سێ یەکی شیردەرە دەریایەکان و 10% مێرووەکان ئەگەری لەناوچوونیان لەسەرە.

بەپێی پسپۆڕان بەهۆی چالاکی مرۆڤەوە ناوچە سروشتی و دەریاییەکان گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، هەروەها بەهۆی بەکارهێنانی ئاژەڵ و گۆڕانی کەش و هەوا و پیسبوونی ژینگە و بڵاوبوونەوەی چەند جۆرێک گاز لە هەوادا ئەم بوونەوەرانە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.

پسپۆڕان پێشبینی ئەوە دەکەن ئەم کاریگەرە نەرێنیە تاوەکو ساڵی 2050 بەردەوامبێت.

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure