شەش ئەستێرە هەڕەشەی کوشتنیان لێدەکرێت

دراما و سینەما :: 06/05/2019‌ :: 2599‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

هەندێک لە خانمە ئەستێرە بەناوبانگە عەرەبەکان بە پەیوەندی تەلەفونی و نامە هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە و مەترسی لەسەر ژیانیان درووستبووە.

هونەرمەند" مونە فازلی" یەکێکە لەو خانمانەی هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە لەلایەن کەسانی نەزانرا و نەناسراوەوە، مونە باسیلەوەکردوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی بەمەبەستی کوشتنی بەڵام دەرگاوانەکە ڕێگری لێکردوون" مونە لە تۆڕیکۆمەڵایەتی تایبەت بەخۆی داوای هاوکاری و ڕێنمایی لە هەوادارانی کردوە و بەهەزاران کۆمێنتی بۆچووە، مونە سوپاس و پێزانینی بۆ هەموو خەمخۆرانی دەربڕیوە کە لە خەمی ژیانی ئەودابوون و کاردانەوەیان هەبووە.


خانمە هونەرمەند" ئینتیسار" لەماوەی ڕابردوودا ئینتیسار سەردانی بنکەی پۆلیسی کردوە و ئاگاداری کردوونەتەوە کە سێ کەس بەبەردەوامی چاودێری دەکەن و هەواڵی دەپرسن لە دەرگاوانی ماڵەکەیان لە گاردن سیتی، ئەمەیش ئینتیساری ترساندووە و وایکردوە ڕێوشوێنی یاسایی بگرنەبەر.


نیلی کەریم: سەرلەبەری ژیانی ئەم خانمە هونەرمەندە گۆڕا کاتێک کەسێک پەیوەندی پێوەکرد و پێی ڕاگەیاند کە گرتەیڤیدیۆیی تایبەتی ئەوی لەلایە و داوای پارەیەکی زۆری لێکرا هەڕەشەی کوشتنیشی لێکرا.


خانمە هونەرمەند فیفی عەبدە: لەماوەی چوارمانگدا ٣٥ هەڕەشەی کوشتن لەم خانمە کراوە، ئەمەیش وایکرد کە فیفی عەبدە لەترس و دڵەڕاوکێدا چەند مانگێکی ژیانی بەسەربەرێت، بەڵام خۆشبەختانە پۆلیس توانی کەسەکە دەستبەسەر بکات.


نادیە جوندی: نامەیەک بۆ ئەم خانمە ڕەوانەکراوە لەژێر ناونیشانی" من دەتکوژم، تەواو تۆ تەواوبوویت"، ئەمەیش وایکرد پەنا بۆ پۆلیس بەرێت و ترسی لەژیانی هەبێت، پاشان بۆی ئاشکرابوو کە هاوسەری خزمەتکارەکەیەتی، ماوەی یەک ساڵ دەستگیر کرا بۆئەو هەڕەشەیە.

هونەرمەند فاتیمە ناسر: پاڵەوانی درامای" غرابیب اسود" کە هێرشی کردبووە سەر داعش، ئەمەیش وایکرد هەڕەشەی کوشتنی لێبکرێت.


و: پەری

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure