بۆ رێگرتن لە ئاگرکەوتنەوە کالیفۆرنیا بزن بەکاردەهێنێت

ژینگە :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 230‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ


ئاگرکوژێنەرەوەکانی کالیفۆرنیا بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئاگرکەوتنەوە کوشندەکان بزن بەکاردەهێنن.

 
هەفتەی داهاتوو ئاگرکوژێنەرەوەکانی ڤێنتورا سەدان بزن ئازاد دەکەنە ناو دارستانەکانەوە تاوەکو ئەو گیا مردوانە بخۆن کە زۆر بە ئاسانی دەبنە سوتەمەنی بۆ ئاگری دیکە.


کابتن کێن ڤانویگ بەرپرسی ڕووبەڕووی سەوزایی ناوچەکەیە و لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: بزنەکان بەجێ دەهێڵین تاوەکو گیا مردووەکان دەخۆن و دواتر دەیانگوازینەوە بۆ ناوچەیەکی دی.


ئەم بیرۆکەیە نوێ نیە و ماوەی پێنج ساڵە بۆ ڕێککردنەوە و کەمکردنەوەی سەوزایی بەکاری دەهێنن تاوەکو ڕێگری  لە ئاگرە کوشنەکان بکەن، وەک ئەوەی تشرینی دووەمی ساڵی پێشوو لە شارۆچکەی پارادایس لە باکوری کالیفۆرنیا روویدا و بەهۆیەوە 85 کەس گیانیان لەدەستدا.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure