ڤیدیۆ: تیمساحێک لەبەردەم ماڵێکدا کارێکی سەیر دەکات

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 673‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ژنێکی خەڵکی ویلایەتی ساوس کارۆلاینا شۆکبوو پاش ئەوەی بۆی دەرکەوت ئەو کەسەی لە زەنگی دەرگاکەی دەدات تیمساحێکە.

 
کەناڵی (ئەی بی سی 11)ی ئەمریکی ئاماژەی بەوەدا: کارین ئەلفانۆ، تیمساحێکی دوومەتری لەبەردەرگاى ماڵەکەی لە میرتل بینی و وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە تیمساحەکە هەوڵدەدات سەربکەوێت و لە زەنگی دەرگاکەبدات.

تیمساحەکان بوونەتە جێ باسی هەواڵەکانی ویلایەتی ساوس کارۆلینا و پێش ماوەیەک ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە تیایدا تیمساحێک لە گەڕەکێکدا هێرشدەکاتە سەر پیاوێک و لە مانگی نیسانی پێشووشدا ڤیدیۆی تیمساحێک گیرا هاتووچۆی لەناو یاریگای گۆڵفدا دەکرد.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure