ئەکتەرێکی بەناوبانگ گیانی لەدەستدا

دراما و سینەما :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 4839‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

هونەرمەندی بڕیتانی پیتەر مایهیۆ کە بەکەسایەتی چوباکای ناو زنجیرە فیلمەکانی جەنگی ئەستێرەکان ناسراوە لە تەمەنی 74 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

 
بەپێی هەواڵی ماڵپەری بازفید: ئەم هونەرمەندە لەناو ماڵی خۆی و لەنێوان ئەندامەکانی خێزانەکەی بەهۆی نەخۆشی دڵەوە گیانی لەدەستدا.


دەوترێت مایهیۆ پێشتر لە نەخۆشخانە کاریکردووە و دواتر ساڵی 1977 بۆ رۆڵی سەگە بەناوبانگەکەی ناو فیلمی (جەنگی ئەستێرەکان) هەڵبژێردراوە و بەهۆیەوە ناوبانگی گەورەی پەیداکردووە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure